کوردی / English

On top of almost losing everything and having to flee to another
region, Sabri has a two year old daughter, Sabiha, who has heart problems and
is in need of special health treatments.


Our team continues
to help the family and frequently visits them and listens to their pain. Sometimes, having a cup of tea with them changes
their entire day. We hope to continue helping this lovely family along with all
of the refugee families.
Sabri is very
grateful and wants to personally thank all those who are involved in helping to
provide for their family over the past three months. He said, "We thank
you so much for visiting and helping us. Thanks to all of the people who
support Family Center and the refugee program. Your help has changed our lives
in many ways, without you, we definitely couldn’t survive. We hope you continue
the good work and keep visiting us!"
During one of our
visits to the family, we found out that Sabri was one of the best musicians in his
hometown. He told us about his musical life, sadly, after that he brought out
his Tamoor and played for us a musical piece from his area; sadly you can
clearly hear a lot of pain in it. Family
Center hopes to continue helping this lovely refugee family and others in hopes
of reducing Sabri's pain and thousands of others like him.
سەبڕی شەنگالی هونەرمەندێکی ئاوارەی شەنگال

سەرەڕای باری ژیانی پڕ ئازاری ئاوارەی کچێکی
بچوکی تەمەن دوو ساڵی سەبری بە ناوی
(سەبیحە) بە شیوەیەکی زیکماکی دوکن لە دڵیدا هەیە، کە ئەمە هێندەی تر باری
ژیانیانی سەختترکردووە. چونکە بە بەردەوامی پێویستی بە چاودێری تەندروستی و
چارەسەر هەیە. سەبری خۆی و خێزانەکەی لە شوێنێکی دورە دەست و خانوویەکی ساردی
تەواو نەکراوی باخێک لە دەرەوەی شاری سلیمانی دا نیشتەجێن، کە بەدرێژایی ڕۆژ
کاتەکانی خۆیان بە تەنهایی بە ڕێدەکەن.

ئێمە وەک فامیلی سەنتەر جگە لەهاوکاری خۆراکی
هەمیشە تیمەکانمان لە نزیکەوە سەردانیان دەکات، تا گوێ لەخەم وئازاریان بگرێت و لە
پێداویستیە دەرونییەکان بکۆڵێتەوە، ئەو هەستە ناخۆشەی دەربارەی تەنهایی ئاوارەیی
هەیانە، بە بەسەربردنی خواردنەوەی چاو قسەکردنیان لەگەڵیاندا تیمەکەماندا
بیربەرینەوە، کە لە راستیدا زۆر دڵخۆشدەبن. ئێمە بە هیواین بتوانین لە ڕێی
بەرنامەکانمانەوە هاوتای خێزانەکانی دیکە گرنگی بەم خێزانە ئازیزەمان بدەین.
(سەبڕی) دەربارەی ئەو سێ
مانگەی کە هاوکاریان لە لایەن سەنتەرەکەمان کراوە دەڵێت: ئێمە زۆر سوپاستان
ئەکەین، کە هەمیشە سەردانمان ئەکەن، سوپاسی ئەو کەسانەش دەکەین کە هاوکاریتان
دەکەن، تا کۆمەک و پێداویستی لە ڕێگای ئێوەوە بە دەستمان بگات، ئەو هاوکارییانەی
ئێوە زۆر کاریگەری لە سەر باشکردنی ژیانمان هەیە، سەختی ژیانمان لە زۆر ڕووەوە زۆر
کەم دەکات، بە هیواین بەردەوام لەگەڵمان بن و هاورێمان بن". تیمی
سەنتەرەکەمان لە کاتی سەردانی کردنی خێزانی سەبری بۆ نوسینی ئەم بابەتە و بۆ زیاتر
ڕوانین لە دۆخی ژیانیان، بینیمان کە سەبری ئامێرژەنە، یەکێک بووە لە باشترین
ژەنیارەکانی ناوچەکەیان.
ئەو بە غەمگینانەوە باسی ژیانی هونەری خۆی کرد و
دواتر ئامێرەکەی هێناو چەن پارچە موزیکێکی
غەمگینانەی ناوچەکەی خۆیانی پێشکەشکردین.
کە لە نێویدا بە ئاسانی هەستت بە ئازارەکانی ناخی سەبری دەکرد. لە کۆتایدا ئێمە
وەک ڕێکخراوەکەمان و فامیلی سەنتەر بە هیواین، کە هەمیشە هاوکارییەکان بۆ خێزانە
ئاوارەکانی سەنتەرەکەمان زیاد بیت، تا بتوانین لە خەمەکانی سەبری دەیان خیزانی
دیکە هاوشیوەیان کەمکەینەوە، چونکە خەم و ئازاری
ئەوان خەم و ئازاری راستەقینە
ئێمەیە.
No comments:
Post a Comment