کوردی - English


Besides
teaching, Kozheen also helped us during the movie times at the center to
organize the event with us. He said the movie times are one of the best moments
he spent with us at the center as he stated” What I loved the most at the
center was the movie nights that we had on Thursdays throughout the summer.
Seeing those lovely families watching movies and enjoying a good time at our
park made me very happy. Those moments are unforgettable’’.
“Working
at the center was a great experience. I did not only teach, but I also learned.
It was a progressive summer for me.
Volunteering at a place like that meant a lot to me. I have always
wanted to find an opportunity like this to give time and effort to make
difference for others”.
We
are very delighted and happy for creating a community where people like Kozheen
want to join. His words are like triumph
for us, and we are very happy to work with him. We are thankful to family
center for letting good people like Kozheen join the center to serve and work
with us. Finally, we really appreciate his work as a humanitarian work and we
wish him more happiness and success in his life.
کۆژین نیاز:
خۆبەخشێکی دڵسۆزی فامیلی سەنتەر لە
پرۆژە فێرکاری هاوینەی پیرەمەگروندا
باسی ئەم
جارەی بڵٶگەرەکەمان دەربارەی خۆبەخشێکی ئازیزی سەنتەرەکەمان بەناوی (کۆژین نیاز)،
کە خوێندکاری زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی. ئەو لە پرۆگرامە فێرکارییەکەی پرۆژەی
هاوینەی شارۆچکەی پیرەمەگرون، وەک مامۆستای ئینگلیزی خۆبەخشانە وانەی فێربوونی
ئینگلیزی بە مناڵانی لە ئەستۆ گرت بوو. وێرای سوپاسگوزاریمان بۆ (مامۆستا کۆژین)
کە بە دڵێکی پر لە میهرەبانییەوە خۆبەخشانە کاری لەم پرۆژەیەدا کرد و دڵخۆشبووین
بە لێهاتووی و کارامەی و دڵسۆزیان. هەر بۆیە پێمان خۆشبوو لە نزیکەوە گفتوگۆی
لەگەڵ بکەین، دەربارەی ئەم ئەزموونەی، سەرنجی بەرێزیان بخەینەروو، ئەو لە سەرەتادا
بەم جۆرە بۆ بڵۆگەرەکەمان دوا:
" بە هۆکاری ئەوەی خوێندکاری زانکۆم لە پشووی
هاویندا کەمتر سەرقاڵم بە خوێندندنەوە، بۆیە بریارمدا پشووی ئەمساڵم جیاواز بێت و
بە خۆشحاڵییەوە خۆبەخشانە وانەی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی منداڵان لە پرۆژەی
پیرەمەگروندا لە ئەستۆ گرت. دواتر هەر لە سەرەتای کارکردنمەوە، هەستم بە
دڵخۆشییەکی زۆرکرد، چونکە ئەوەی ئەمبینی ژیان لە فامیلی سەنتەردا پڕە لە خۆشەویستی
و بەخشین و هاوسۆزی و یارمەتیدان، کاتێک کە بۆم دەرکەوت ئامانجی سەنتەرەکە تەنها
بەخشین و هاوکاری کردنی مرۆڤەکانە، زۆر دڵخۆشبووم منیش ببمە بەشێک لەم کارە پیرۆزە
و لەم پرۆژەیەیاندا بەشداربم".

ئەزموونی وانە وتنەوەم لەگەڵ فامیلی سەنتەر و بەتایبەت
پرۆژەی پرۆگرامە فێرکارییەکانی شارۆچکەی پیرەمەگرون، ئەزمونێکی زۆر ناوازە بوو.
چونکە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پەیوندییەکی زۆر بە هێز لە نێوان من و منداڵەکانی
کڵاسەکەم دروستت ببوو، بە جۆرێک حەزم دەکرد هەموو ڕۆژێ وانەم هەبێت و بیان بینم،
سەڕەرای ئەوە کە دەم بینی دەتوانم شتێکی بە سوود فێری منداڵان بکەم، ئەم زیاتر
دڵخٶشی دەکردم. لە راستیدا من تەنها وانەم نەوتووە بەڵکو زۆر شتی نوێ رۆژانە
فیربووم.
مامۆستا
کۆژین جگە لە ئەرکی وانە ووتنەوە، لە پرۆگرامی موڤی تایم بۆ هەموانیشدا هاوکارمان
بوو، ئەو بە یەکێک لە خۆشترین ساتەکانی کارکردنی لەگەڵ فامیلی سەنتەر دەزانێت و
دەڵێت: "ئەوەی لە فامیلی سەنتەردا زۆر لام جوان بوو، نمایشکردنی فیلم بوو لە
شەوانی پێنج شەممە لە نێو پارکی فامیلی سەنتەردا، دیمەنی ئەو خێزانە جوانانەو
مندالەکانیان زۆر دڵخۆشی دەکردم، کە کاتێک پێکەوە سەیری فیلمیان دەکرد و پێکەوە
کاتێکی خیزانی خۆشیان بەسەردەبرد".
"کارکردنم
لەگەڵ فامیلی سەنتەردا ئەزمونێکی بەسود بوو، کارکردن لە شوێنێکی وادا، مانایەکی
گەورەی بۆم هەیە، هەمیشە ویستوومە دەرفەتێکی لەم جۆرەم بۆ برەخسێ تا بتوانم هەوڵ و
کاتی خۆم پێشکەش بکەم تا ژیانی کەسانی تر باشتر بکەم. دواجار پرۆژەی پیرەمەگرون
سەرکەوتنە گەورەکەی لە پێشکەشکردنی خزمەت بە مندالانی ئەو ناوچەیە زۆر مایەی
شانازیم بوو".
لەراستیدا
فامیلی سەنتەر شادمان و سەرفرازە، ئەگەر توانی بێتی مایەی رەزامەندی خۆبەخشێکی
دڵسۆزی وەک مامۆستا کۆژین بێت، ووتەکانی بەڕێزیان دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و
کارکردنی ئەو لەگەڵ ئێمەدا مایەی سەربەرزیمانە. وەک ستافی فامیلی سەنتەر
سوپاسگوزارین کە ژیانی کارکردن لە فامیلی سەنتەردا کەسانی وەک (کۆژین)ی پێ ئاشنا
کردوین، تا پێکەوە بە دڵێکی گەورە خزمەت پێشکەش بکەین. لە کۆتایدا بە ناوی
ستافەکەمانەوە سوپاسی هەستی مرۆڤدۆستانەی دەکەین و هیوای سەرکەوتن زیاتر و بەخششی
زیاتر بۆ ئەم خۆبەخشە ئازیزەمان دەخوازین.
No comments:
Post a Comment