Monday, November 2, 2015

ئیرۆبیک بۆ دابەزاندنی کێشی خانمان


ئەو خانمانەی کە دەیانەویت، کێشی خۆیان دا ببەزێنن، بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و گونجاو دەتوانن سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن. بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن ڕاھێنەر (تارا لەتیف) خاوەنی نازناوی پاڵەوانی عیراقی (٢٠٠٣ - ٢٠٠٩) بۆ تایکواندۆ لە سەر دەستی مامۆستای کۆری (مستەر لی پشتوێنی ( ڕەشی دان دووی) نیودەوڵەتی بەدەستھێناوە.  لە سەردەستی  ڕاھینەری  ئیرانی (فەڕەح)  لە بواری (ئیرۆبیک)دا بۆ ماوەی پتر لە ساڵیک ڕاھێنانی کردووە و فێری ئەم ھونەرە وەرزشییە بووە. لە ئیرۆبیکدا بە ماوەیەکی زۆر کورت دەتوانیت کیشی خۆت دابەزێنی، خیرای دابەزانن لەمجۆرە وەرزشەدا جیگەی سەر سوڕمانە و کاتێکی زۆر کەمی دەوێت. لە کاتی ھەبوون و بەڕیوەچوونی ئەم خولەدا کارەکانی سەنتەرەکەمان بەجۆرێک ڕیکخستووە کە تەنھا خانمان سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کەشێکی فەراھەم و شیاو بۆ خانمان بڕەخسێنن.
1

No comments:

Post a Comment