Wednesday, October 14, 2015

خولی موزیک

  لە فامیلی سەنتەری ڕاپەڕین خولی موزیک بۆ سەرجەم ئاستەکان بەردەوامی ھەیە. فێرخواز دەتوانێت بە باشی ئامانجەکانی بەدەست بھێنێت، وانەکانی تیوری و پراکتیکی لەلایەن مامۆستایانی ئەکادیمیەوە دەگوترێنەوە.1

ئامێر ڤایۆلین*  کلاسی تایبەتی بەڕیز: دکتۆر عەبدوڵا جەمال سەگرمە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە موزیکدان و سەرۆکی بەشی موزیکی سکوڵی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی. ئەم کلاسە تەنھا لە ڕۆژانی ھەینیدایە، کە کۆمەڵیک فیرخواز نزیکەی دوو ساڵە بەشدارن تێیدا، لە ئیستادا فێرخوازان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا دەتوانن موزیک بژەنن.
1





 
 
* ئامێری ڤایۆلین
خولی وەرزی ئامێری ڤایۆلین لە لایەن مامۆستا: توانا حەمە، خاوەنی  بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریوس لە موزیکدا، بەڕێوە دەچێت، لەم خولەدا دەیان فێرخواز ئاشنای تیورەکان و پراکتیکی ژەنینی ڤایۆلین دەبن، ئەو خویندکارانەی دەیانەوێت بەردەوام بن، دەتوانن لە ماوەی کەمتر لە ساڵیکدا بگەنە ئاستێکی زۆر باش لە ژەنینی ئامێرەکەدا. ئەو میتودانەی کە بەکاردێن، باشترین میتۆدی ئەم سەردەمەن کە لە زانکۆ و لە قوتابخانە موزیکیەکانی ئەمرکادا، بەکاردێن. ئەمەش ھاندەرێکە بۆ زووتر  فێربووون و گەشە سەندن

No comments:

Post a Comment