English - کوردی
Marriage Seminar
The institution of marriage was
discussed with the foundation in God (Allah). It is a
universal institution that cut across racial and cultural diversities. We live
in a
real world with real life concerns and expectations that affects our
emotions, decisions
and relationships. Every individual entered the institution of marriage with
expectations that if not properly managed especially when unmet can lead to
frustration in a relationship. Healthy
conversation which too is an important element of a successful marriage was
discussed. Two key points where emphasis; Accusation and confession. Accusation
points finger and blame others while confession present the same issue
in a politer way.

We received feedback from some of
the participants of how the lessons learned from
the seminar has been impactful in their relationship. Hazha and Shvan, one of
the couple said “in fact this kind
of seminar are really important and necessary. It
was our first time attending a seminar like this. We hope you should be doing this
kind of very useful activities at your Center, because we think that it’s so much helpful and
important in our city. The five love languages are so simple but we
have never noticed them and it is so important to use them and raise a new and
healthy generation in our society”.
Nasr Omer another attendee said
“Any activities that brings and sustain peace and
love in a family environment is a blessing and important. I hope you keep the great
job continue”. At
the end of the seminar a request was tabled for a future marriage seminar by the
participants something we are eager to organized. We extend an open invitation
to couples and singles who want to participate in our future seminar to contact
us for information. Also, if you are interested to have a copy of the marriage
seminar lessons for personal use you are welcome to contact us and we will
make it available. Together we can build a healthier relationship and society.
سیمینارێک دەربارەی ھاوسەرگیری
لە ڕێکەوتی ١٤\٨\٢٠١٧ سیمینارێک دەربارەی
پەیوەندی ھاوسەرگیری لە سەنتەری خێزانی ڕاپەڕین لە لایەن بەڕێز (جێف فیلیپس)ەوە بەڕێوەچوو.
دەتوانین بڵێین: "ئەمە یەکەم سیمیناری لەو شێوەیەی کە لە سەنتەرەکەمان و شاری
سلێمانی یان لەم کەلتورەدا بەرَێوە چووبێت. لە سیمنارەکەدا هەشت ھاوسەر و شەش ڕەبەن
ئامادەبوون .گەرچی لەسەرەتادا بەبڕوای ئێمە کەمێک سەخت بوو، کە سیمینارێکی لەو شێوەیە
لەلایەن هاوسەرانەوە قبووڵ بکرێت، بەلام لە کۆتایدا ئەنجامماندا و سەرکەوتوو بوو.
بە هۆکاری ئەوەی کە ھەمووان لە کۆمەڵگایەکی داخراودا دەژین و ڕۆژانە چەندین شتی
چاوەڕواننەکراو دێتە ژیانی ڕۆژانەی ھاوسەرەکانەوە، هەر ئەم جۆرە داخراوییە لە کۆمەڵگادا
دەبێتە ھۆی پەککەوتنی پەیوەندی ھاوسەرگیری و ھەندێک جار دەگاتە ڕادەی داڕمانی پەیوەندییەکە
و بەرزبوونەی ڕێژەی جیابوونەوە، دواجار بەشیوەیەکی نەرێنی کاردەکاتە سەر کۆمەڵگە. ھەربۆیە
سیمینارێکی لەو جۆرە لەکاتی خۆیدابوو تا بگاتەبە ئەنجام. ھەموو ئەمانە لەژێر ڕۆشنایی یاسا و رێساکانی خودای مەزندا خرانە بەرباس
و گفتوگۆ. لە بوونی دیاردەیەکی لەم جۆرە کەلتور و سنوری وڵاتان نەبۆتە ڕێگر و دەکرێت
بلێین دیاردەیەکی جیھانییە. ئێمە لە جیھانێکی واقیعیدا دەژین ھەربۆیە ژیان لەگەل خەیاڵ
و پێشبینییەکان ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست نەبێ، دەبێتە ھۆی کار بکاتە سەر ھەست و
بڕیار و پەیوەندییەکانمان.
چوونە ناو پرۆسەی ھاوسەرگیرییەوە بە
بوونی چەندین خەون و پێشبینی ھەڵقولاوی ھەردوولاوەو، روبەروو بوونەوەی ژیانە راستەقینەکە،
زۆرجار ھاوسەرەکان تووشی نائومێدی دەبن، بە تایبەت کاتێک کە خەونەکانی پێش ھاوسەرگیری
ناینە دی.
بە شێوەیەکی گشتی بوونی گفتوگۆی تەندروست،
یەکێکی ترە لە لایەنە گرنگەکاننی پرۆسەی ھاوسەرگیری، کە لە سیمینارەکەدا خرایە بەر
باس و جەخت لە سەر دوو بابەتی گرنگ کرایەوە،
کە ئەوانیش تاوانبار کردن و دانپیانانن. تاوانبارکردن و پەنجە بۆ ڕاکێشان بۆ
تاوانبارکردنی کەسانی دی، لە کاتێکدا دانپیانان
ھەمان کاردەکات بە شێوەیەکی گونجاوترو نەرمتر. جگە لەمانە ئەوبابەتانەی
کە لە سیمینارەکەدا بە گرنگی باسی لێکرا، شێوازی مامەڵەکردن لە گەل یەکدی لە سەر
بنەمای زمانەکانی خۆشەویستی بوو، کە ژمارەیان پێنج دانەیە .
"پیا ھەڵدان، کواڵێتی
تایم، بەخشینی دیاری، گرنگی پێدان و خزمەتکردن، بەرکەوتنی فیزیکی و بەخشین و
پێدانی کاتێکی پڕ سوود و گرنگ بەسەربردن". پاشان بە شێوەیەکی تێر و تەسەل لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆیان دەربارە کرا. لە کۆتایدا
دەرگای خستنە ڕووی پرسیار واڵا بوو بۆ ھەمووان کە تایدا چەندین بابەتی گرنگی دیکە
خرانەڕوو.
بۆ نموونە (هاژە و شڤان): وەک خێزانێک
لە ئەم سیمنارە بەشدار بوون و دەربارەی سیمنارەکە دەڵێن: "لەراستیدا سیمنارەکە
گرنگ و لە جێێ خۆیدا بوو، ئێمە بۆ یەکەمجارە بەشدار دەبین لە سیمینارێکی بەم جۆرە
گرنگ، بە هیواین بەردەوام ئەم جۆرە لە سیمنار لە سەنتەرەکەتان و شاری سلێمانی گرنگی
پێ بدرێت، چونکە بەراستی زۆر گرنگە زمانی خۆشەویستی لە خێزانەکاندا گەشەی پێبدرێت
و خەڵکی ئێمە بەو زمانە گرنگانە ئاشنابن.، لە راستیدا پیادەکردن و بەکارهێنانی ئەو
زمانانە زۆر ئاسانن، بەلام زۆر گرنگن بۆ دەستە بەرکردنی ژیانێکی ئاسودەیی خیزانی و
نەوەیەک بە زمانی خۆشەویستی گۆشکراو لە خیزانەکانەوە بۆ کۆمەڵگایە بێتە بەرهەم بێت".
هەروەها ناسر عومەر دەربارەی گرنگی سیمنارەکە دەڵێت: "هەر هەنگاوێک کە ببێتە،
مایەی کە کەشێکی هێمن بۆ ژیان برەخسێنێ پیرۆز و جێگای ڕێز و دەستخۆشی کردنە، بە
هیوام ئەم جۆرە سیمنارانە لە سەنتەرەکەتاندا بەردەوامیان هەبێت". لە کۆتایدا
دەمانەوێت ڕێز و سوپاسمان بۆ بەڕێز (جێف) دەربرین، کە بابەتێکی بە سوود و بەپێز لە
سەنتەرەکەمان پێشکەش بکات، ئێمە هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین، وەک سەنتەرەکەمان
دەمانەوێت بڵێین: لە ئێستەوە بەخێر بێن و لە پێشوازی هەموو ئەو کەسانەداین کە
دەیانەوێت لە سیمناری لەم جۆرەدا بەشداربن، ئێوە دەتوانن لە ڕێگای
ناونیشانەکانمانەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن، تا هەموومان بەیەکەوە بتوانین کۆمەڵگا
و خێزانی بەختەوەر بەرهەم بهێنین و بەرەو ڕێگاکانی ژیانی ئاسوودە و دروستکردنی پەیوەندی
هاوسەرگیری و خیزانێکی نموونەی پێکەوە بننێن.
No comments:
Post a Comment