Tuesday, November 1, 2016

Gulan an English teacher at Family Center.

English - کوردی
Gulan Ismael, is one of the teachers at our Center.  She has a Bachelor degree in English language and more than 5 years of teaching experience which has provided her with excellent methods of teaching language.
She started working with us in summer 2015, she has taught teenagers. Many of the students from last year wanted to participate again in her class for the second year in different level.
Her great experience of teaching, joyful class, passion, encouragement, and good relation with all of our students made us feel comfortable with her for being a part of our teachers’ staff.
A word from Gulan: “I had chosen to work at the Family Center among of all the places I could have worked, because Family Center is of great place where is services so many people in Sulaymaniyah area.  The Center is working to do the best for their students regardless of their age or gender. That’s why I am so happy to work with this successful staff. 
She also added that she hopes and wants to continue serving at Family Center”. 
It’s clear that English language is international language which has become so important in our daily lives, that is the reason we are concerning about having this classes in our center.
We as Family Center staff are so grateful to be working with this great person.  And finally we hope for her all the best in her good work and hope her a bright future.





دەربارەی مامۆستا گوڵان مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە فامیلی سەنتەر

(گوڵان ئیسماعیل)، یەکێکی دیکەیە لە مامۆستایانی فامیلی سەنتەر، ئەو خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوسە لە زمانی ئینگلیزیدا و ئەزمونی زیاتر لە پێنج ساڵی کارکردن و شارەزاییەکی باشی لە شیوازی وانە وتنەوەی زمانی ئینگلیزیدا هەیە. مامۆستا گوڵان لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥ دا، بۆ یەکەمجار لە سەنتەرەکەماندا بە ووتنەوەی کڵاسی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستی (گەنجان) دەستی بە کارکردن کردووە. لەم ساڵیشدا زۆرینەی فێرخوازەکانی ساڵی ڕابردوو، لە هەمان کڵاسی بەرێزیاندا دووبارە و لە ئاستێکی بەرزتردا لە کڵاسەکەیدا بەشدار بوونەوە. ئەزمونی وانە ووتنەوە و كڵاسە پڕ جۆش خرۆشەکانی، خۆشەویستی بۆ کڵاسەکە، گیانی هاندان و پەیوەندییەکی بەهێزی بە خوێندکارانەوە هۆکارێک بوو، بۆ ئێمە بە هەستێکی ئاسودەوە مامۆستا (گوڵان)، ببێتە تیمی مامۆستایانی سەنتەرەکەمان، بە خۆشحاڵییەوە هیوای بەردەوامی لە کارکردنی لەگەڵماندا بۆ دەخوازین.
مامۆستا گوڵان دەربارەی فامیلی سەنتەر بۆ بڵۆگەرەکەمان بەمجۆرە دوا:
لە ناو زۆرینەی سەنتەرەکانی سلێمانیدا، فامیلی سەنتەرم هەڵبژارد، لە بەر ئەوەی جیاواز لە هەموو شوێنەکانی دی خزمەت بەخەڵک دەکات. بۆیە خۆشحاڵم بەکارکردن لەگەڵ ستافێکی سەرکەوتووی وەک فامیلی سەنتەردا، چونکە بە بێ جیاوازی  ئاستەکانی تەمەن و ڕەگەز زۆرترین خزمەت و چالاکی پێشکەش دەکات، ".
هەرەوەها لە درێژەی ووتەکانی دا هیوای خواست، کە بەردەوام بێت لە کارکرن لەگەڵ فامیلی سەنتەردا بە  وانە ووتنەوە خزمەتێک پێشکەش بکات.
 فامیلی سەنتەر شادمان و سەرفرازە، بە کارکردن لەگەڵ کەسانی بەڕێزی وەک مامۆستا (گوڵان)دا، هەر بۆیە سەرکەوتنی زیاتر و ئایندەیەکی  پرشنگدار بۆ بەڕێزیان ئاواتە خوازین. لە کۆاتایدا جێی ئاماژە پێکردنە، بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا زمانی ئینگلیزی بۆتە زمانێکی جیهانی و پێویستیەکی ڕەهایە لە سەرجەم کایەکانی مرۆڤایەتیدا، هەر ئەمەیە بۆتە هۆکارێکی گرنگ، کە فامیلی سەنتەر هەمیشە دەیەوێت گرنگی زیاتر بەم جۆرە کڵاسانە لە نێو پرۆگرامەکانیدا بدات، تا لەم رێگەیەوە زیاتر خزمەتەکانی پێشکەش بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بکات.

No comments:

Post a Comment