Wednesday, August 31, 2016

Taekwondo Self-Defense Art Class at Family Center



کوردی - English 


In our recent programs at Family Center, for the first time, we were able to provide and open a Taekwondo class.  We are very happy it is being taught by Muhammad Fatah, who is a Taekwondo 2nd level-Nidan- black belt master, and a professional athlete who participated in international Taekwondo competitions in China. He played for both Austria and Iraq in different championships. Gladly, this art is being taught professionally at out center.
This class is considered as a development for our center. We now have variety of classes in progress. This class was opened based on requests of the participants and people who like martial arts especially Taekwondo. In the meantime, the class is taking place and we have a lot of participants-both male and females- practicing Taekwondo three times a week. Each section of practicing Taekwondo is two hours long which means each member of the class trains 6 hours per week. Currently, our Taekwondo players are beginners and they look forward to keep on with this class and take it to another level step by step.
We-Family Center -are so glad we can grant a suitable environment for the people of our beautiful city to practice their hobbies and follow their dreams. We feel lucky that our center has become a place for dreams to come true. We wish success to everyone in our center especially the members of this new class who practice Taekwondo to improve mentally and spiritually.








خولی هونەری بەرگری تایکواندۆ لە فامیلی سەنتەر

لە چالاکییە نوێکانی وەرزی هاوینی ئەم ساڵماندا، بۆیەکەمجار لە سەنتەرەکەماندا، خولی هونەرەکانی بەرگری (تایکواندۆ) کرایەوە. خۆشحاڵین، کە ئەم كڵاسە لەلایەن مامۆستای ناسراوی شاری سلێمانی (محەمەد فەتاح)، خاوەنی پشتێنی ڕەشی دان دوو،یاریزانی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ووڵاتی نەمسا و بەشداربووی لە پاڵەوانێتیە جیهانیەکانی تایکواندۆ لە ووڵاتی (چین)، ئەم هونەرە وەرزشییە بە شیوازێکی ئەکادیمی و زانستیانە دەوترێتەوە.

کڵاسەکە وەک یەکێک لە گەشەسەندن و بوونی کڵاسی جۆراو جۆر و بە پێی خواستی ئارەزومەندانی ئەم هونەرە هاتۆتە ناو پرۆگرامەکانی کڵاسەکانی سەنتەرەکەمانەوە. لەئێستادا بە خۆشحاڵییەوە بۆ ماوەی دوومانگە کڵاسەکە بەردەوامە و چەندین فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز بەشدارن. فێرخوازان لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ و بۆ ماوەی شەش کاتژمێر ڕاهێنان دەکەن.
لە ئێستا کڵاسەکە لە قۆناغی سەرەتایی ئەم هونەرە بەرگرییەدان، بەشدارن و ئارەزومەندان زۆر خۆشحاڵن و بە ئومێدن بەردەوامی بە فێربوونی ئەم هونەرە لە سەنتەرەکەماندا بدەن.
ئێمە وەک فامیلی سەنتەر خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، کە سەنتەرەکەمان بۆتە جێگەی بە دیهێنانی خەونەکان و فێربوونی ئەو خولیایانەی کە خەڵکی شارەکەمان ئارەزووی دەکەن و بوینەتە دەروازەیەک بۆ هاوکاری و هاورێیەتی ئەو ئازیزانەی کە سەنتەرەکەمان بە ماڵی خۆیان دەزانن و ئارەزوو فێربوونیان هەیە. بە هیوای سەرکەوتنین بۆ سەرجەم بەشدارانی ئەم کلاسە نوێیە و بو ئومێدن ئەم هونەرە وەک جۆرێک لە هونەری (یۆگا) بەکاربهێنن بۆ ئارام بوونەوە دەرونیان سودی لێوەربگرن و گەشە بە توانای جەستەی و هزرییان بدەن. 




No comments:

Post a Comment