Monday, August 8, 2016

Aerobic Class at Family Center

Aerobic Class at Family Center  
Kurdish - English 

Since opening the first Aerobics class at the Family Center, this class is growing more and more. From the start of this class, many people of different ages and genders are registering continually. We are so happy with our trainer (Tara Latif) who is a famous trainer in Sulaimanyah. The class is well organized and during that time, the Center is only open for the Aerobics students so that the women are more comfortable. 
The class has been a great success in the last six months. Every day we receive more students registering. And when you ask their opinions about the class, the women talk about everything they have learned about health, losing weight and feeling more active in their daily life. They are really happy and hope to continue the class and introduce this type of activity to Kurdish culture. 
We, as the Family Center, promise to serve our community and friends more and more, and our doors are open for anyone who is interested in joining our activities. 






ئایرۆبیک کڵاس

دوای ئەوەی بۆیەکەمجار لە فامیلی سەنتەردا کلاسی (ئایرۆبیک) تایبەت بە خانمان کرایەوە. لە ئێستادا ئەم کلاسە لە گەشەسەندن و  بەردەوامی دایە. لە ماوەی ڕابردوودا دەیان بەشدار بوو لە گەنجان و تەمەنە جیاوازەکانی خانمان ڕوو لە هونەری ئایرۆبیک دەکەن.
 خۆشحاڵین کە ئەم کڵاسە لە لایەن ڕاھێنەری دیاری شاری سلێمانی (تارا لەتیف)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت. کات و شێوازی بەرێوەچوونی  کلاسەکە بە جۆرێک رێکخراوە، لە کاتی بوونی کلاسی ئایرۆبیکدا، تەنھا خانمان سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن،  بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کەشێکی شیاو بۆ خانمانی ئەم کڵاسە فەراهەم بکەین. 
بە هۆی سەرکەوتنی خولەکانمان لە شەش مانگی رابردوودا، لە ئێستا رۆژ دوای رۆژ ژمارەی ئارەزوومەندان و بەشدارانی ئەم هونەرە لە سەنتەرەکەماندا لە زیاد بووندایە. هەربۆییە بە بەردەوامی خوێندکاری نوێ ناوی خۆیان تۆماردەکەن و چەندین (خانم)یش بە بەردەوامی لە خولەکاندا بەشدارن و لەم هونەرە دانەبراون. هەر بۆییە کاتێک کە پرسیاریان لێدەکریت: هەر زوو باس لەگرنگی ئەم وەرزشە هونەرییە دەکەن و باس لە باش بوونی رەوشی تەندروستی و دابەزینی کێش و چالاک بوونی جەستەیان دەکەن. ئەوان زۆر خۆشحاڵن و بە ئومیدن کە بەردەوامی بە راهێنەکانیان بدەن و ئەم هونەرە ببێتە کلتورێكی نوێی  شارەکان و لە کوردستاندا زیاتر گەشەی پێبدرێت. ئێمەش وەک فامیلی سەنتەر بەڵێن دەدەین کە هەمیشە لە خزمەتی هاورێیانی سەنتەرەکەماندابین و گرنگی بەو بوار و چالاکیانە بدەین جیاوازانە بدەین، کە لە کوردستاندا نوێن و  هاورێیانی سەنتەرەکەمان ئارەزووی دەکەن.
 

No comments:

Post a Comment