Wednesday, August 31, 2016

Taekwondo Self-Defense Art Class at Family Center



کوردی - English 


In our recent programs at Family Center, for the first time, we were able to provide and open a Taekwondo class.  We are very happy it is being taught by Muhammad Fatah, who is a Taekwondo 2nd level-Nidan- black belt master, and a professional athlete who participated in international Taekwondo competitions in China. He played for both Austria and Iraq in different championships. Gladly, this art is being taught professionally at out center.
This class is considered as a development for our center. We now have variety of classes in progress. This class was opened based on requests of the participants and people who like martial arts especially Taekwondo. In the meantime, the class is taking place and we have a lot of participants-both male and females- practicing Taekwondo three times a week. Each section of practicing Taekwondo is two hours long which means each member of the class trains 6 hours per week. Currently, our Taekwondo players are beginners and they look forward to keep on with this class and take it to another level step by step.
We-Family Center -are so glad we can grant a suitable environment for the people of our beautiful city to practice their hobbies and follow their dreams. We feel lucky that our center has become a place for dreams to come true. We wish success to everyone in our center especially the members of this new class who practice Taekwondo to improve mentally and spiritually.








خولی هونەری بەرگری تایکواندۆ لە فامیلی سەنتەر

لە چالاکییە نوێکانی وەرزی هاوینی ئەم ساڵماندا، بۆیەکەمجار لە سەنتەرەکەماندا، خولی هونەرەکانی بەرگری (تایکواندۆ) کرایەوە. خۆشحاڵین، کە ئەم كڵاسە لەلایەن مامۆستای ناسراوی شاری سلێمانی (محەمەد فەتاح)، خاوەنی پشتێنی ڕەشی دان دوو،یاریزانی هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ووڵاتی نەمسا و بەشداربووی لە پاڵەوانێتیە جیهانیەکانی تایکواندۆ لە ووڵاتی (چین)، ئەم هونەرە وەرزشییە بە شیوازێکی ئەکادیمی و زانستیانە دەوترێتەوە.

کڵاسەکە وەک یەکێک لە گەشەسەندن و بوونی کڵاسی جۆراو جۆر و بە پێی خواستی ئارەزومەندانی ئەم هونەرە هاتۆتە ناو پرۆگرامەکانی کڵاسەکانی سەنتەرەکەمانەوە. لەئێستادا بە خۆشحاڵییەوە بۆ ماوەی دوومانگە کڵاسەکە بەردەوامە و چەندین فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز بەشدارن. فێرخوازان لە هەفتەیەکدا سێ رۆژ و بۆ ماوەی شەش کاتژمێر ڕاهێنان دەکەن.
لە ئێستا کڵاسەکە لە قۆناغی سەرەتایی ئەم هونەرە بەرگرییەدان، بەشدارن و ئارەزومەندان زۆر خۆشحاڵن و بە ئومێدن بەردەوامی بە فێربوونی ئەم هونەرە لە سەنتەرەکەماندا بدەن.
ئێمە وەک فامیلی سەنتەر خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، کە سەنتەرەکەمان بۆتە جێگەی بە دیهێنانی خەونەکان و فێربوونی ئەو خولیایانەی کە خەڵکی شارەکەمان ئارەزووی دەکەن و بوینەتە دەروازەیەک بۆ هاوکاری و هاورێیەتی ئەو ئازیزانەی کە سەنتەرەکەمان بە ماڵی خۆیان دەزانن و ئارەزوو فێربوونیان هەیە. بە هیوای سەرکەوتنین بۆ سەرجەم بەشدارانی ئەم کلاسە نوێیە و بو ئومێدن ئەم هونەرە وەک جۆرێک لە هونەری (یۆگا) بەکاربهێنن بۆ ئارام بوونەوە دەرونیان سودی لێوەربگرن و گەشە بە توانای جەستەی و هزرییان بدەن. 




Friday, August 26, 2016

Sinjar's Sorrowful Stories: The Tragic Story of Ryad



Sinjar's Sorrowful Stories: 
The Tragic Story of Ryad Shangary
کوردی - English 

Ryad is a thirty-year-old young man. He is another one of the many victims of the ISIS war. In august 3rd  2014, when ISIS attacked Ryad's homeland-Sinjar, Ryad, his wife and his children with everyone else who lived in that district escaped towards Sinjar Mountains. However, not everyone could make it to the mountains as Ryad tells'' ISIS was as fast as wind to reach our land. I saw many people running towards the mountains with bare feet. They did not have time to even wear their shoes. Some people were scared for their life to an extent where they even left their beloved ones. Some of the old people and the children were left behind, and many of them were separated from their families. That day was so tough even talking about it terrifies us. At first, ISIS did not start shooting the people because there were waves of the people running and we were so many that they did not have enough bullets to kill all of us at once.
 They just took all our money and jewelry". Ryad also said that when they ran to the mountains his grandfather, uncle, aunt, and many of his relatives were left behind and their destiny still remains unknown. One thing Ryad said he can never forget is that he witnessed suicides of young girls and women preferring to be dead rather than getting captured by ISIS fighters. As he said" I saw a lot of young girls jumping off the cliffs, choosing death". In that horrific day, Ryad also lost Dunya-his infant daughter. Sozan-Ryad's wife- mournfully said "my daughter was only one year old. I used to hold her tight and be there for her when she was cold, thirsty and hungry. But at that moment all we could do for her was digging a small hole and putting her in it before covering it with sand. I cried my heart out on that day". 
With tears in her eyes, she added" the only thing that can erase this memory in my head is death, only death can make me forget about that day". After they were rescued on the mountains, Ryad and his small family were brought to the Kanakawa near  suleimani. Now they have four children and they live in the small room and tenet. Life is still hard for Ryad because he can't move very well. He has frozen blood in some parts of one of his legs which he can't use very well. He spends most of his day in the near home because he can't work and walk for a long period. He is in pain most of the time because of his leg. Even- though our center (Family center) have been sending aid to them since 14/8/2014, but they still live in a very hard life and they desperately need more help.

 We as family center always do our best to make them forget their painful memories and to make them a little bit happy .While visiting them to write this short story, Ryad was preparing for winter even though it is five months away. He said” this winter is going to be very tough we have to prepare ourselves and our camps for it”. They said “we are very thankful to you for making our lives better and helping us since the beginning of this tragedy. We hope you keep doing this. You have been taking our pains away”. We, as family center with collaboration of our friends, hope we can continue with this and make the people in need forget about their pain by helping them and making their lives better.  We wish and pray that this kind of story will never repeat. We hope one day peace will take over the entire world.

wri





چیرۆکە غەمگینەکانی شەنگار

چیرۆکی ڕیاز شەنگاری

ڕیاز شنگاری گەنجیکی تەمەن سی ساڵە. ئەو یەکێکی دیکەیە لە قوربانییەکانی جەنگی (داعش). ڕیاز لە ٣/٨ /٢٠١٤ پاش ئەوەی، کە چەکدارانی داعش دەست بەهێرشکردن بۆ سەر ناوچەکەیان دەکات، خۆی و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی بە خێرای بەرەو چیای شنگار هەڵدێن. وەک دەگێرێتەوە: "داعش هێندە بە خێرای گەیشتە ناوچەکەمان خەڵکی لە ترسا بە پێ خاوسی هەڵدەهات، بۆیە کەس ئاگای لە کەس نەما بوو، منداڵ و پیاوە بەساڵاچووەکان بە جێدەمان، یان هەموان لەیەک دادەبڕان. ئەو ڕۆژە هێندە سەخت بوو، کە گیڕانەوەکەشی ترس دەخاتەوە دڵمان.


 تەنانەت لە سەرەتادا داعش خەڵەکەی نە دەکوشت، چونکە لێشاوی خەڵک بە ڕادەیەک زۆر بوو، هەموو فیشکەکانیان بەشی کوشتنی ئێمەی نەدەکرد، تەنها پارەو ئاڵتونیان لە خەڵک دەسەند". ڕیاز بە دەم ئاه هەڵکێشانەوە باسی ئەوەی کرد، لە هەڵهاتنەکەدا (باپیر و مام و پوری) بە جێمان و بە داخەوە تا ئێستا نازانین چییان لێ بەسەر هاتووە!؟.
 لەو ڕۆژەدا ئەوەی کە زیاتر لە یادگەیاندا ماوە ئەوەیە:" کە کچان لە چیای شەنگالەوە خۆکوژییان کردووە و خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە. ریاز ئەڵێت: "چەندین کچی گەنجم دیت، کە خۆیان لە (چیا)کەوە هەڵدەدایە خوارەوە تاوەکو نەکەونە بەردەست چەکدارانی (داعش)، چونکە دەیانزانی چیان لێبەسەردێت". هەر لەو ڕۆژە سەختەدا ریاز منداڵێکی بە ناوی (دونیا) لە دەست دەدات.

 (سۆزان)ی هاوسەری دەڵیت: دونیای کچم یەک ساڵ بوو، لە گەرما و برسێت و تینیویەتیدا لە باوەشمدا مرد، ئەو ڕۆژە ئەوەندە گریام دڵم هێزی تێدا نەما، ئەوەی کە توانیمان بۆ منداڵەکەمانی بکەین، تەنها چاڵێکی بچووکمان بە دەست هەڵکەند و کەمێک خۆڵمان دا بەسەریدا و بەجێمان هێشت". لەم کاتەدا سوزان بە چاوی پڕفرمێسکەوە ووتی: "هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرم و ئەو ڕۆژەم لە بیر ناچێتەوە، مەگەر تەنها مردن بتوانێ لە بیرم بباتەوە".

لە دوای ئەم ڕۆژە سەختانە ریاز و خێزانەکەی دێنە سلێمانی و لە (کەندەکەوە) لە خێمە و ژورێکی بچووکدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەو لە ئێستا خاوەنی چوارمنداڵە. بە هۆکاری ئەوەی قاچێکی (خوێنی مەیووی) تێدایە، ناتوانی بەباشی ڕێ بکات، ئەو بەردەوام لە ئازاردایە و ناتوانی بەباشی کار بکات، هەر بۆیە زیاتر کاتەکانی لەنێو خێمە و نزیک ماڵەکەی بەڕێدەکات. گەرچی سەنتەرەکەمان لە ١٤/ ٨/ ٢٠١٤ ەوە، بە هاوکاری هاوڕێیانمان بە بەردەوامی هاوکاریان پێشکەش دەکات، بەڵام ئەوان هەر لە گوزەرانێکی سەختدان و ژیانێکی تاقەت پروکێن و بە ئازاری ئێستا و ڕابردووە دەگوزەرێنن. ئێمە هەموو هەوڵیک بۆ خۆشحاڵ کردنیان دەدەین، بەڵام هێشتا دەیان پێداویستی هەیە، کە نەمان توانیووە دابینی کەین. لەکاتی سەردانمان بۆ نوسینی ئەم کورتە چیرۆکە (ریاز خەریک بوو، خۆی ئامادە دەکرد بۆ وەرزی زستان، کە هێشتا نزیکەی ٥ مانگی ماوە بۆ ئەو وەرزە!! دەیگووت: کاکە ئەم زستانە زۆر سەخت دەبێت خۆمان ئامادەبکەین و خێمەکان و خۆمان رێکبخەین". ئەوان دەڵێن: " سوپاسی ئێوە دەکەین، کە لە سەرەتای نەهامەتییەکانەوە لەگەڵمانن، بەهیواین هەر بەردەوام بن، چونکە ئێوە هەمیشە بۆ ئێمە ئازار شکێن بوون". ئێمە وەک فامیلی سەنتەر بە هاوکاری هاوڕییانمان، بە ئومێدین هەمیشە ئازار شکێن و غەمڕەوێنی هەموو ئەو کەسانە بین، کە لە نەهامەتی و سەختی ژیاندان. هەمیشە نزادەکەین ئەم چیرۆکانە لە هیچ کات و جوگرافیایەکی دیکەدا دووبارە نەبێتەوە، ڕۆژێک بێت ئاشتی هەمیشەی باڵ بەسەر تەواوی زەویدا بکێشێت.