کوردی - English

In addition, the student and teacher
relationship is terrific. Family Center is one of the best places in
Sulaimaniyah to improve my English. In addition, two other students
Firaz and Miran, also agreed with Jihan and Donya’s experience and
feelings about taking English courses at the Family Center. They also
added, “That the good service and quality of the classes motivates us to
continue.” Family Center is a unique community center in Sulaimaniyah.
We at Family Center are pleased with our students’ and
providing English courses to the community. We thank them for their
encouragement and feelings about the Family Center. As we always do, we
promise to continue serving the community and provide excellent English
classes.
فێرخوازانی کڵاسی ئینگلیزی دەربارەی كڵاسی
ئینگلیزی چی دەڵێن؟

"من ماوەی ساڵێکە سەردانی فامیلی سەنتەردەکەم و رۆژ بە رۆژ زیاتر
هەست بە باش بوونی ئاستی زمانی ئینگلیزی دەکەم، پێزانین و سوپاس گوزاریم بۆ
مامۆستاکانم و ئەم سەنتەرە بە گشتی دەخوازم، کە هەمیشە دەرفەتی لەم چەشنەمان بۆ
دەرەخسێنن، تا بتوانین زیاتر گەشە بە توانای قسەکردنمان لەم بوارەدا بدەین هیوای
بەردەوامیتان بۆ دەخوازم".
هەروەها یەکێکی دیکە لە فێرخوازەکانمان بە ناوی (جیهان)
کە بەئاستێکی زۆر بەرز توانای گفتوگۆی ئینگلیزی هەیە دەربارەی کڵاسەکەیان
دەڵێت:" دەتوانم بڵێم کڵاسەکەمان یەکێکە لە باشترین کڵاسەکانی فێربوونی زمانی
ئینگلیزی، چونکە لەلایەن مامۆستای بەتوانای بەرەگەز ئەمریکییەوە وانەکان
دەوترێنتەوە، ئەوان توانایەکی باشی تێگەیاندن و فێرکردنیان هەیە، لە رێگای گفتوگۆ
و ئەو ماتریالانەی کە بۆ وتنەوەی زمان پێویستین بەردەستیانە و ئەزمونێکی باشیان لە
بوارەکەدا هەیە, هەر بۆیە پەیوەندیەکی بەهێزمان هەیە لە پۆلدا و بەشداری
چالاکانەمان لە وانەکەدا هەیە، دەتوانم بڵێم: باشترین شوێنە بۆ من، کە بتوانم
گەشەی زیاتر بە ئاستی زمانی ئینگلیزی بدەم، هەر بۆیە سوپاسی فامیلی سەنتەرە ئەکەم
بە هیوای بەردەوامی بۆ ئەم سەنتەر خۆسەویستە دەخوازم". جگە لە دونیا و جیهان،
دوو فێرخوازی دیکە بە ناوەکانی (فیراس و میران) وێرای جەخت کردنەوە لە ووتەکانی
هاورێکانیان، بە هەمان شیوە ئەوانیش لایان وابوو، کە کڵاسەکانی فامیلی سەنتەر لە
بواری زماندا گەشەی بەرچاوی بینیووە، هەر ئەمەیە وای لەوان کردووە، کە هەست بەوە
بکەن، کە تواناکانیان لە بواری ئاخاوتنی زمانی ئینگلیزیدا زۆر بەرەو پێشچووە،
میران ووتی: ئاستی زمانی ئینگلیزیم لە چاو ساڵی رابردودا زۆر باشترە، ئەمەش هانم
دەدات زیاتر بەردەوابم، دوبارە سوپاس بۆ فامیلی سەنتەر، کە هەمیشە پێشەنگە بۆ
خزمەت کردن و لەو پێناوەدا کاری گەورە دەکات و خزمەتی زۆری ناوچەکەی کردووە.
وێرای سوپاس گوزاریمان بۆ ئەم فیرخوازە ئازیزانە، دڵخۆش و شادمانین بە
ووتەکانیان، بە تایبەت بەوەی کە سەرجەمیان لایان وایە سەنتەرەکەمان باشترین شوێنە
بۆ فێربوون و قازانج نەویستانە و خۆبەخشانە زۆرترین خزمەتیان پیشکەش دەکات. بە
هیواین سەنتەرەکەمان گەشەی زیاتر بکات تا زۆرترین خزمەت پێشکەشی کۆمەلانی خەڵک لە
شاری سلێمانی و تەواوی ناوچەکەدا بکەین.
No comments:
Post a Comment