Sunday, June 26, 2016

Painting Activity for IDPs and Refugees at Family Center

Painting Activity for IDPs and Refugees at Family Center 
kurdish - English




On May 23, 2016 the Family Center had a painting activity for the Syrian and Yezidi refugee children.  The idea for this activity came from our own Twana Hama and an artist friend, Aryan Abu-Bakr.  The children learned to express themselves with paints which brought joy to them and us. 
The purpose of the activity was to take their minds off their current circumstances, if just for a little while and think of something other than the effects of war.  The children took to painting quickly and were able to express their feelings.  Some drew scenes of their villages before ISIS and others painted flowers.  It is evident they miss their homes and their lives.  

The activity made us so glad we had thought of it, when we saw so much happiness while they were busy with the brushes and paint. They were incredibly happy when they saw what they had done on the walls.
The painting activity was so successful, we are planning to have those kind of activity in the future.  We are leaving their paintings on the walls just to have a nice memory of their beautiful faces in our center.

Go below to see more photo of the Activity



 
چالاکی وێنەکیشانی منداڵانی ئاوارەی شەنگال و سوریا لە فامیلی سەنتەر

 له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣/٥/٢٠١٦ سه‌نته‌ره‌كه‌مان بۆ دڵخۆشكردنی منداڵانی ئاواره‌ی شه‌نگال و سووریا، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی چالاكییه‌كی هونەری وێنه‌كێشان، له‌ سه‌ر دیواری سه‌نته‌ره‌كه‌مان. چالاكییه‌كه‌ له‌ بیرۆکەی  (توانا حه‌مه‌) و به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ند (ئاریان ئه‌بوبه‌كر) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
 ئامانجمان لە چالاکییەکە دورخستنەوەی منداڵان بوو، لەو ژینگە نا هەموارەی، کە ئێستایان تێیدا دەژین. فامیلی سەنتەر وەک هەمیشە بەدوای بەهانەیەکدا دەگەرێت، کە کەشێکی هێمن و دور لەدنیای ئاوارەی و جەنگ، لەسەنتەرەکەماندا بۆ مندالان برەخسێنێت. ئاشکرایە لە دنیای منداڵاندا هونەری شیوەکار و رەنگەکان، زۆر کاریگەرن بۆ دەربرینی ئەو شتانەی کە مندالان لەدنیادا هەستی پێدەکەن یان ئارامی پێدەبەخشیت. ئەو وێنانەی کە لەسەر دیواری سەنتەرەکەمان دەیان کێشا، 
بەشێکیان لە وێنەکانیان دروستکردنەوەی ناوچەکانی خۆیان بوو، کە ئیستا لێی دوورن، هەندێکی دیان وێنەی گوڵ و باخچ و منداڵیان لە دیوارەکان دەنەخشاند. 
لە راستیدا چالاکییەکە نەک بە تەنها مایەیی دڵخۆشی مندالەکان بوو، بەڵکو تەواوی سەنتەرەکەمان بە بینینی خەندە و خۆشی مناڵەکان لە کاتی وێنە کیشاندا دڵخۆش بوون٠
 دوای ته‌واو بوونی چالاكی وێنه‌كێشان، منداڵانی به‌شدار بوو زۆر دڵخۆش و خۆشحاڵ بوون به‌ بینینی كاره‌كانیان له‌ سه‌ر دیواری سه‌نته‌ره‌كه‌مان، دواتر هەموان بەدڵێکی خۆشەوە بۆ ماڵەوە گەرانەوە. 
بەشیوەیەکی گشتی چالاکییەکی سەرکەوتوو بوو، هەر بۆیە لە پلانماندایە ئەم چالاکییە بەردەوامی هەبێت، تا منداڵانی سەرجەم ئەو گروپە خێزانانەی، کە سەنتەرەکەمان بە بەردەوامی هاوکاریان دەکات، لە ئایندەدا ئەوانیش بەشداری تێدا بکەن، تا بە هەمان شیوەیئەم مندالانە  دلخۆش و شادمان بن و وینەکانی خۆیان وەک یادگاری لەسەر دیواری سەنتەرەکەمان بە جێبهیڵن
٠



چەند گرتەیەک لە چالاکییەکە 









 



No comments:

Post a Comment