English - كوردى
We teach children to play violin
at Family Center
In this class the
teacher teach the kids theory and practically classes with a modern American
method, and also we try to make them love music. The teacher also try to make
the classes more joyful with games and different activities.
Finally as we
always said: We as the Family Center staff our doors are always open for all
who considers the Center as their second home. We'll continue in servicing and
hope you can follow.
زياتر لە دوومانگە سەنتەرەکەمان، کڵاسێکی فێربوونی ئامێری (ڤایۆلین
– کەمانچە) بەبێ بەرامبەر بۆ منداڵان کردۆتەوە، کە لەلایەن مامۆستای ڤایۆلینژەن
(توانا حەمە)، خاوەنی بڕوانامەی (دبلۆم و بەکالۆریوس) لە موزیکدا، کڵاسەکە بەڕێوە
دەچێت.
لە کڵاسەکەدا وانەی تیوری و پراکتیکی، بە نوێترین میتۆدی ئەمریکی
دەخوێندرێت. جگە لەوە بۆ خۆشەويستكردنى موزيك لەلاى منداڵان، لەلايەن ڕاهێنەرەوە
ياريكردن ئاوێتەى وانەكان دەكرێت. ئەوەی جێی خۆشحاڵیمانە، کە منداڵەکان زۆر چالاک
و بەھرەمەندن، بە جۆش و خرۆشەوە لە مەشق ڕاھێنانەکانیان بەردەوامن.
لە ئێستادا كڵاسەكە لە قۆناغی سەرەتایدايە، بەڵام ئومێد لە
زۆرینەیان دەکرێت، کە لە ماوەیەکی نزیکدا بتوانن ھەنگاوی باشتر بنێن. ھیوا خوازین
فێرخوازان بەردەوامبن، تا لە ئایندەدا ئەم مندالانە ببنە باشترین ژەنیار و لە نێو
سەنتەرەکەماندا کۆنسێرت سازبدەن.
دواجار وەك هەميشە دەڵێين: ئێمە وەك فاميلى سەنتەر ئامێزمان واڵايە
بۆ خزمەتى منداڵان و هەموو ئەو كەسانەى سەنتەرەكەمان بە ماڵى دووەمى خۆيان دەزانن،
ئێمە بەردەوامين، ئێوەش لەگەڵمان بەردەوام بن .....
No comments:
Post a Comment