Sunday, April 17, 2016

مندڵانی ئاوارەی شەنگار بڕوانامەی کۆمپیوتەریان پێبیەخشرا

english - كوردى

 The Yezidian kids graduated computer certification

In 21th February 2016, Family Center Rapareen has started a basic computer class for 12 kids from Shangal from 8-12 years old. An IT professional (Dyar Omer) had taught the class. It was the first time for the kids to use computer and they were so happy. In the other hand we wanted them forget about the tragedy that they have seen, and also because of the financial crisis they can’t go to school. For two months Family Center was that school that they were dreaming about.

When successfully finished the class in April 3rd, in a small party Family Center gave the kids a participation certification and that again made the kids so much happy.

In a short interview (Dyar Omer) said: We are planning to have another class for some different kids and for all the levels this time, for motivating the kids to get into Technology world. And Finaly the families of the kids had thanked Family Center so much for being so nice with their kids.
Family Center is and will be at service of all of the beautiful IDP families. And we are so much happy to have more and more activities with everyone.

مندڵانی ئاوارەی شەنگار بڕوانامەی کۆمپیوتەریان پێبیەخشرا

لە ڕێکەوتی ٢١/ ٢/ ٢٠١٦ فامیلی سەنتەری ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی مامۆستا (دیار عومەر) پسپۆڕ لە بواری (ئای - تی) ھەستا بەکردنەوەی خولێکی سەرەتایی بۆ دوازدە منداڵی ئاوارەی شەنگار، کە تەمەنیان لەنێوان (٨- ١٤) ساڵدا بوو. لە خولەکەدا منداڵانی بەشداربوو، ڕۆژانە نزیکەی سێ کاتژمێر وانەکانیان بەردەوام دەبوو. بەھۆکاری ئەوەی مندالەَکان، بۆ یەکەمین جاریان بوو ئەم ئامێرە بەکاربھێنن، زۆر دڵخۆش و شادمان بوون. سەرەڕای ئەوەش ئەم خولە کەمێک لە ئازارەکانی ڕۆژانی ژیانی ئاوارەییان بیربردبوونەوە. ھەروەھا بە ھۆکاری ئەوەی لە ئێستادا لە بەر باری دارایی و ژیانیان ناتوانن لە قوتابخانە بخوێنن، بۆ ماوەی دوومانگ فامیلی سەنتەر بە کردنەوەی ئەم خولە، ببووە ئەو قوتابخانەیەی کە بە تامەزرۆی باسی ئەکەن و بیری دەکەن و ئاواتە خوازن رۆژیک بۆی بگەڕێنەوە.0
دوای تەواو بوونی خولەکە لە ڕێکەوتی: ٣/ ٤/ ٢٠١٦ لە ئاھەنگێکی خنجیلانەدا، کە لە لایەن فامیلی سەنتەرەوە ڕیکخرابوو، بڕوانامەی بەشداربوون، بە منداڵەکان بەخشرا. ئەمەش جارێکی دیکە منداڵانەی شەنگاری شادمان کرد. لە دیمانەیەکی کورتدا مامۆستا دیار پێیی ڕاگەیاندین کە:" بە ئومێدن لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەمان (خول) بۆ منداڵانی دیکە بکەینەوە، بەڵام بە گەشەی نوێی و بتوانرێت سەرجەم ئاستەکان تێیدا بەشداربن. بە ئامانجی زیاتر پێگەیاندنی منداڵانی بەم جیھانە گرنگە کە پێی دەگوترێت جیھانی و  تەکنەلۆجیا ئەمڕۆ". لە کۆتایدا خێزانی ئەو منداڵانە پێزانینی خۆیان بۆ سەنتەرەکەمان دەربڕی و سوپاس ھاوکارییە بەردەوامەکانی فامیلی سەنتەریان کرد.0
 ئێمەش وەک فامیلی سەنتەر: ھەمیشە ئامێزمان کراوەیە بۆ ئەو خێزانە ئازیزانەی کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بوونەتە ھاوڕێ و دۆستی ئێمە، ئێمە بە ھەموو چالاکییەک زیاتر لەوان دڵخۆش دەبین.0

No comments:

Post a Comment