Saturday, April 30, 2016

مهاباد هاورێ دێرینەکەی فامیلی سەنتەر

The old dear freind of the Center (Mahabad)

 Mahabad Muhammed is one of the first friends of Family Center. From the very beginning of starting Family Center project she was working as a cleaner with all of the teams and people. She said :The first time in 2003 - 2004 I started working with the team and after in 2007 when the Center opened, I worked continually. 

 She is always happy and comfortable working at Family Center and she consider it like her home. The only reason to work for that long period is all the love for the Center, and she said: many times I had different opportunity to work at different places even though with more salaries but with my sisters and brother (Family Center staff).

 I feel so much respecting and love that I’m sure I don’t find it anywhere else. Mahabad is a great helper in almost all of the activities of the Center beside her job. With her smile and a good hospitality everyone loves her. We’re so grateful to have people like Mahabad.    

**                                               **                                                                                                   
مهاباد هاورێ دێرینەکەی فامیلی سەنتەر 
مھاباد محەمەد، یەکێکە لە دێرین ترین ھاوڕێیانی فامیلی سەنتەر، کە ھەر لە سەرەتای دەستپیکردنی پرۆژەکانی فامیلی سەنتەرەوە، وەک کارگوزار لەگەڵ زۆرینەی تیمەکانی فامیلی سەنتەر کاری کردووە. ئەو خۆی دەڵێت:" سەرەتای کارکردنم بۆ سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٤ دەگەرێتەوە. دواتر لە سالی ٢٠٠٧ کە بەتەواوەتی فامیلی سەنتەر لە شوێنی ئێستای جێگر بوو، لەو کاتەوە لەگەڵ ھاورێیانم بێ دابران کاردەکەم".  

ئەو ھەمیشە دڵخۆشە بەشوێنی کارکردنی و ھەمیشە بە ماڵی یەکەمی ناوی دەبات. ھۆکاری مانەوەی و نەگۆڕینی کارەکەی مانەوەی بۆ ئەو ماوە درێژە، بۆ ئەو ھەستەی دەگەرینێتەوە کە بۆ فامیلی سەنتەر ھەیەتی ئەو دەڵێت: "چەندین جار شوێنی دیکە ھەبووە داوایان لێکردوم کە کاری لێبکەم، کە تاڕادەیەک لەڕووی موچەشەوە باشتربون بۆم، بەڵام ھەمیشە بڕوام وایە ئەو ڕێز و خۆشەویستییەی، کە خوشک و براکانم لە فامیلی سەنتەر پیمدەبەشن،  لە ھیچ شوێنێکی دیکە  ھەبێت و بەم جۆرەی ئێرە لە  کارکردندا ئاسودەبم".

مھاباد جگە لەکارەکەی خۆی لە زۆرینەی چالاکییەکانی سەنتەرەکاماندا ھاوکارمانە، کەسایەتی پرە لە خۆبەخشی و خۆشەویستی و ھەمیشە دەم بەخەندەیە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەی کە ڕوو لە فامیلی سەنتەر دەکەن، بە جۆرێک ھەمووان خۆشیان دەوێت و بۆتە ھێمایەکی جوانی نیو ستافی سەنتەرەکەمان.ئێمە ھیوای تەمەن درێژی و تەندروستی باشی بۆ دەخوازین. ھەمیشە کەسانی وەک مھاباد بۆ سەنتەرەکەمان جێگەی سەرفرازییە.

No comments:

Post a Comment