Saturday, April 30, 2016

مهاباد هاورێ دێرینەکەی فامیلی سەنتەر

The old dear freind of the Center (Mahabad)

 Mahabad Muhammed is one of the first friends of Family Center. From the very beginning of starting Family Center project she was working as a cleaner with all of the teams and people. She said :The first time in 2003 - 2004 I started working with the team and after in 2007 when the Center opened, I worked continually. 

 She is always happy and comfortable working at Family Center and she consider it like her home. The only reason to work for that long period is all the love for the Center, and she said: many times I had different opportunity to work at different places even though with more salaries but with my sisters and brother (Family Center staff).

 I feel so much respecting and love that I’m sure I don’t find it anywhere else. Mahabad is a great helper in almost all of the activities of the Center beside her job. With her smile and a good hospitality everyone loves her. We’re so grateful to have people like Mahabad.    

**                                               **                                                                                                   
مهاباد هاورێ دێرینەکەی فامیلی سەنتەر 
مھاباد محەمەد، یەکێکە لە دێرین ترین ھاوڕێیانی فامیلی سەنتەر، کە ھەر لە سەرەتای دەستپیکردنی پرۆژەکانی فامیلی سەنتەرەوە، وەک کارگوزار لەگەڵ زۆرینەی تیمەکانی فامیلی سەنتەر کاری کردووە. ئەو خۆی دەڵێت:" سەرەتای کارکردنم بۆ سالانی ٢٠٠٣- ٢٠٠٤ دەگەرێتەوە. دواتر لە سالی ٢٠٠٧ کە بەتەواوەتی فامیلی سەنتەر لە شوێنی ئێستای جێگر بوو، لەو کاتەوە لەگەڵ ھاورێیانم بێ دابران کاردەکەم".  

ئەو ھەمیشە دڵخۆشە بەشوێنی کارکردنی و ھەمیشە بە ماڵی یەکەمی ناوی دەبات. ھۆکاری مانەوەی و نەگۆڕینی کارەکەی مانەوەی بۆ ئەو ماوە درێژە، بۆ ئەو ھەستەی دەگەرینێتەوە کە بۆ فامیلی سەنتەر ھەیەتی ئەو دەڵێت: "چەندین جار شوێنی دیکە ھەبووە داوایان لێکردوم کە کاری لێبکەم، کە تاڕادەیەک لەڕووی موچەشەوە باشتربون بۆم، بەڵام ھەمیشە بڕوام وایە ئەو ڕێز و خۆشەویستییەی، کە خوشک و براکانم لە فامیلی سەنتەر پیمدەبەشن،  لە ھیچ شوێنێکی دیکە  ھەبێت و بەم جۆرەی ئێرە لە  کارکردندا ئاسودەبم".

مھاباد جگە لەکارەکەی خۆی لە زۆرینەی چالاکییەکانی سەنتەرەکاماندا ھاوکارمانە، کەسایەتی پرە لە خۆبەخشی و خۆشەویستی و ھەمیشە دەم بەخەندەیە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانەی کە ڕوو لە فامیلی سەنتەر دەکەن، بە جۆرێک ھەمووان خۆشیان دەوێت و بۆتە ھێمایەکی جوانی نیو ستافی سەنتەرەکەمان.ئێمە ھیوای تەمەن درێژی و تەندروستی باشی بۆ دەخوازین. ھەمیشە کەسانی وەک مھاباد بۆ سەنتەرەکەمان جێگەی سەرفرازییە.

Monday, April 25, 2016

داپیرەیەکی پەککەوتە لە جەنگ و ئاوارەیدا

 
A handicapped Grandmother between war and being refugee 

Mivan Rasho's family is one of the families from the abandoned building  group  that    we met  in August 14th\2014, they've  left  their   home  because  of ISIS, they are from a village called (Nuramard) which is a few kilometers away from Shangal center. He got married and his wife's name is Nura Haji. They have got four children (Raed, Rami, Rawan, Harun).  Mivan was working as
construction worker in their town for living


Family Center has met them two years ago, from
 the beginning until now we're helping this family, beside all of those difficulties and displacement that this family seen they have another sorrow that is Mivan's mother (Shirin) who she lost her leg.  Shirin is living now in a small tent (behind the building) with her daughter Mayal

Here story has started 10 years ago when in their village this grandmother fell down in to a water hole 12 meters deep and doctors had to cut her leg on her knee and beside all of that she lost her sight because of high blood sugar.  And now because of all of these difficulties in her life now she has psychic problems

Once you see this grandmother you can't stop crying specially when she starts to sing all that happened to Yezidian like a lament while she is singing and crying she always count 72 tragedies that happened to Yezidian and taking their virgin girls just to destroy Yezidian religion

Even though Family Center is always taking a good care of this family, we always provide them supplies and medicine and visit them but
our abilities are limited

Family Center is always dreaming to get them more and more helps just to
give them a small facility to forget all of that happened to them. We hope everything good for this grandmother and God wills someday all humanity live without war and live in peace for ever
  

داپیرەیەکی پەککەوتە لە جەنگ  و ئاوارەیدا


خانەوادەی میڤان ڕەشۆ یەکێکن لەو خێزانانەی کە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٤ دا، لە ترسی تیرۆر و داعش لە شەنگار ھەڵھاتوون. ئەوان خەڵکی گوندی (نورەمەردن) کە چەند کیلۆمەترێک لە شەنگارەوە دوورە.  میڤان خێزاندارە و خێزانەکەی ناوی (نور حاجی)یە و خاوەنی چوار منداڵە بە ناوەکانی (ڕائید، ڕامی، ڕەوان، ھارون). لە ناوچەی خۆیان بە پیشەی کرێکاری بژێوی خۆی و خێزانەکەی پەیداکردووە. سەرەتای ناسینی ئەم خێزانە، بۆ دوو ساڵ لەمەو بەر دەگەڕێتەوە، کە لەو کاتەوە تا ئێستا بە بەردەوامی سەنتەرەکەمان لە خەمی ئەم خێزانە و گروپەکەیاندا بووە. ئەم خێزانە سەرباری ئاوارەی و دەربەدەرییان ئاستەنگێکی تر ژیانی سەختتر کردوون. ئەویش بە ھۆی ئەو بارە سەختەی جەستەییەی، کە (شیرین سەڵاح)ی دایکیانە،

کە لە ژورێکی بچووکی باخچەیەکی کشتووکاڵی لە ناوچەی کەنەکەوەی شاری سلێمانیدا،لەگەڵ میڤان کوڕی و مەیالی کچیدا زۆر بەسەختی تەمەنی بەڕێدەکات. تراژیدیای ئەم داپیرەیە، مێژووەکەی بۆ  ١٠ ساڵ لەمەو بەر دەگەڕێتەوە، کە کاتێک ئەم خاتوونە لە گوندەکەی خۆیان دەکەوێتە بیرێکی قوڵی دوانزە مەترییەوە و  بەھۆیەوە قاچێکی لە دەستدەدات. تراژیدیاکەی بەمە کۆتایی نایەت، بەڵکو دوای ماوەیەک بەھۆی دووچاری نەخۆشی شەکرە دەبێت و وەستانی دڵیشی بە دوادادێت و سەرەنجام ھەردوو چاوەکانیشی بۆ ھەتایە لە دەست ددەدات. لە ئێستادا جگە لە ئاوارەی و ژیانی دژوار و نەبوونی سەرچاوەیەکی ئابووری، بە ھۆی ئەم ھەموو گرفتە جەستەییەوە ئەم داپیرە نەوەد ساڵەیە، لە بارێکی دژواری دەرونیشدایە، ئەگەر سەردانی ئەم داپیرەیە بکەی  یەکسەر دەگریت و فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتەخوارێ. ئەو ھەرچی نەھامەتیەکانی، کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا بەسەر ئیزیدیەکاندا ھاتووە بە گۆرانی و لاوانەوە دەھۆنێتەوە بە گریانەوە بۆت دەچڕێت. لە نێو گریانەکانیدا باسی زیاتر لە ٧٢ جار تراژیدیای کۆمەڵکوژی و بردنی کچان و ژنیان و ھەوڵی لە ناوبردنی ئایینەکەیان دەکات. 
گەرچی سەنتەرەکەمان بەردەوام لە خزمەتی ئازارەکانی ئەم خێزانەنەدایە بەردەوام ستافەکەمان سەردانی دەکات و پێداویستی پزیشکی و ئەو داواکارییانەی کە (داپیرە شیرین) ھەیەتی لە زووترین کاتدا جێبەجێ دەکات، بەڵام ئێمە تواناکانمان سنووردارە و ھێشتا لە خەونی زیاتر و ھەوڵی زیاترین کە بتوانین سەرجەم پێداویستیەکانی دابین بکەین، کە تۆزێک خەمەکانی لە سەر شان سووک بکەین. بە ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ئەم داپیرەیە و بە ئومیدین کۆتایی بە تراژیدیاکانی سەر زەوی بێت و خەونی ئاشتی ھەمیشەی بۆ مرۆڤایەتین بێتەدی.




Sunday, April 17, 2016

مندڵانی ئاوارەی شەنگار بڕوانامەی کۆمپیوتەریان پێبیەخشرا

english - كوردى

 The Yezidian kids graduated computer certification

In 21th February 2016, Family Center Rapareen has started a basic computer class for 12 kids from Shangal from 8-12 years old. An IT professional (Dyar Omer) had taught the class. It was the first time for the kids to use computer and they were so happy. In the other hand we wanted them forget about the tragedy that they have seen, and also because of the financial crisis they can’t go to school. For two months Family Center was that school that they were dreaming about.

When successfully finished the class in April 3rd, in a small party Family Center gave the kids a participation certification and that again made the kids so much happy.

In a short interview (Dyar Omer) said: We are planning to have another class for some different kids and for all the levels this time, for motivating the kids to get into Technology world. And Finaly the families of the kids had thanked Family Center so much for being so nice with their kids.
Family Center is and will be at service of all of the beautiful IDP families. And we are so much happy to have more and more activities with everyone.

مندڵانی ئاوارەی شەنگار بڕوانامەی کۆمپیوتەریان پێبیەخشرا

لە ڕێکەوتی ٢١/ ٢/ ٢٠١٦ فامیلی سەنتەری ڕاپەڕین، بەسەرپەرشتی مامۆستا (دیار عومەر) پسپۆڕ لە بواری (ئای - تی) ھەستا بەکردنەوەی خولێکی سەرەتایی بۆ دوازدە منداڵی ئاوارەی شەنگار، کە تەمەنیان لەنێوان (٨- ١٤) ساڵدا بوو. لە خولەکەدا منداڵانی بەشداربوو، ڕۆژانە نزیکەی سێ کاتژمێر وانەکانیان بەردەوام دەبوو. بەھۆکاری ئەوەی مندالەَکان، بۆ یەکەمین جاریان بوو ئەم ئامێرە بەکاربھێنن، زۆر دڵخۆش و شادمان بوون. سەرەڕای ئەوەش ئەم خولە کەمێک لە ئازارەکانی ڕۆژانی ژیانی ئاوارەییان بیربردبوونەوە. ھەروەھا بە ھۆکاری ئەوەی لە ئێستادا لە بەر باری دارایی و ژیانیان ناتوانن لە قوتابخانە بخوێنن، بۆ ماوەی دوومانگ فامیلی سەنتەر بە کردنەوەی ئەم خولە، ببووە ئەو قوتابخانەیەی کە بە تامەزرۆی باسی ئەکەن و بیری دەکەن و ئاواتە خوازن رۆژیک بۆی بگەڕێنەوە.0
دوای تەواو بوونی خولەکە لە ڕێکەوتی: ٣/ ٤/ ٢٠١٦ لە ئاھەنگێکی خنجیلانەدا، کە لە لایەن فامیلی سەنتەرەوە ڕیکخرابوو، بڕوانامەی بەشداربوون، بە منداڵەکان بەخشرا. ئەمەش جارێکی دیکە منداڵانەی شەنگاری شادمان کرد. لە دیمانەیەکی کورتدا مامۆستا دیار پێیی ڕاگەیاندین کە:" بە ئومێدن لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەمان (خول) بۆ منداڵانی دیکە بکەینەوە، بەڵام بە گەشەی نوێی و بتوانرێت سەرجەم ئاستەکان تێیدا بەشداربن. بە ئامانجی زیاتر پێگەیاندنی منداڵانی بەم جیھانە گرنگە کە پێی دەگوترێت جیھانی و  تەکنەلۆجیا ئەمڕۆ". لە کۆتایدا خێزانی ئەو منداڵانە پێزانینی خۆیان بۆ سەنتەرەکەمان دەربڕی و سوپاس ھاوکارییە بەردەوامەکانی فامیلی سەنتەریان کرد.0
 ئێمەش وەک فامیلی سەنتەر: ھەمیشە ئامێزمان کراوەیە بۆ ئەو خێزانە ئازیزانەی کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بوونەتە ھاوڕێ و دۆستی ئێمە، ئێمە بە ھەموو چالاکییەک زیاتر لەوان دڵخۆش دەبین.0

Monday, April 4, 2016

ۆرک شۆپێک بۆ وەرزشی شاخەوانی لە فامیلی سەنتەر سازدرا

 كوردى -  English
    A workshop for (Mountain Climbing Federation)  at Family Center

Throughout our activities Family Center is proudly happy to help all of those organizations and groups that they need a place to do their activities like seminars and workshops.
In March-15th-2016 Kurdistan mountain climbing federation had a work shop about the art of mountain climbing and they demanded how much is this sport important for all.
At the work shop a certain number of Sulaimanyah mountain climbers participated.
In a short interview with Sulaimanyah mountain climbing federation director (Ibraheem Karim) has explained the aim of the work shop that they want to culture this kind of sport and trying to take people back into nature again and make connection between mountains and people.
The Kurdistan mountain climbing Federation has registered in 2005 c. but Sulaimanyah branch has started in march-15th-2015.
Finally Ibraheem Karim and all of the other mountain climbers has thanked Family Center for the help and hoped to have more activities in the future to culture this sport   

لە درێژەی  کار و چالاکییەکانیدا، فامیلی سەنتەر بەردەوامە لە ھاوکاری کردنی ئەو کۆمەڵە و ڕێکخراوانەی، کە  پێویستیان  بە شوێنە، بۆ ڕێکخستن و  گێڕانی سیمنار و ۆرک شۆپ و چالاکییەکانیان.  لە ڕۆژی ١٥ی مارسی ٢٠١٦  فیدراسیونی شاخەوانی کوردستان لە نێو فامیلی سەنتەردا، ھەستا بە سازدانی ۆرک شۆپێکی زانستی دەربارەی (ھونەر و شێوازی وەرزشی  شاخەوانی،  پێداویستی و گرنگی ئەم وەرزشەیان خستەڕوو). لە ۆرک شۆپەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئارەزوو مەندانی شاخەوانی لە سلێمانی بەشداربوون.

  لە گفتوگۆیەکی کورتدا بەڕێز (ئیبراھیم کەریم)  سەرۆکی ناوەندی  فیدراسیونی شاخەوانی کوردستان. "تیشکی خستە سەر ئامانجی ۆرک شۆپەکە و  کە بە کلتورکردنی  وەرزشی شاخەوانییە لە کوردستاندا و دواتر  ھەوڵێکە بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ نێو سروشت و ئاشناکردنیان بە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان". 0

جێی ئاماژەیە کە   فیدراسیونەکەیان لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەرزاوە، بەڵام  ناوەندی سلێمانی فیدراسیونەکەیان لە ١٥/ ٣/ ٢٠١٥ بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە. لە کۆتایدا ئیبراھیم کەریم و ئارەزوومەندانی وەرزشی شاخەوانی، سوپاسی فامیلی سەنتەریان کرد بە ھاوکاری کردنی ۆرک شۆپەکەیان. دواتر ھیوایان خواست کە چالاک و ھەماھەنگی بەردەوامیان ھەبێت، لە ئایندەدا کاری گەورەتر بۆ بەکلتورکردنی وەرزشی شاخەوانی لە کوردستاندا ئەنجام بدەن.