سەمیری ڕەشۆ یەکێکی دیکەیە لەو خێزانانە ئاوارانەی کە لە ڕێکەوتی ٢٠/ ٨ / ٢٠١٤ ەوە ئاشنایان بووین. سەمیر لە ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (قوچمەجێ)ی شەنگار لە دایک بووە. خاوەنی کچ و ٥ کوڕە و (ڕەشۆ حسک ی باوکی و ( ھۆرێ مشکۆ) لەگەڵیاندا دەژین. ئەو لە شەنگار پیشەی باخەوان بووە و لە گوزەرانێکی باشدا ژیاوە. بەڵام ھۆکاری داگیرکردنی ناوچەکەیان لەلایەن تیرۆرستانەوە، لە ترسی تیرۆرستانی داعش لەگەڵ مالێ باوکی و براکانی لە شەنگارە بەرەو سلێمانی ھەڵھاتبوون.
ئەوان لە گوندی دەمرکان لە نێو باخچەیەکدا ژیانیان دەبردە سەر، کە تیمی فامیلی

ئێستا سەمیر و خانەوادەکەی بەکاری باخەوانییەوە و بە مووچەیەکی کەم و تەنھا پێ نەدانی کرێ نیشتەجێبوون لە نزیک پیرەمەگرون ژیان بەسەر دەبات، فامیلی سەنتەر تا ھەنووکە بە بەردەوامی پێداویستیان بۆ دەبات. لە ڕۆژی ٨/٣/ ٢٠١٦ دا لە سەردانێکی تیمی فامیلی سەنتەر، سەمیر و خانەوادەکەی زۆر سوپاسی دۆستان و ھاوکارانمان لە ئەمریکا و ھەموو کەسانەکردن کە بوونەتە ھۆکاری مانەوەیان لە ژیاندا سەمیر گووتی: " ئەگەر نەشمردینایە، ئەوا دەبوو بەناچاری دەست لە دایک و باوکم بەردەم بۆی بتوانین بژین".3

فامیلی سەنتەر ئەو ماڵەیە کە ھەمیشە لە خزمەتی ھەموو ئەو کەسانەدایە کە پێویستیان بە ھاوکاری و ھاوسۆزی ھەیە.5
وێنەی نامەیەک کە سەمیر ڕەشۆ بۆ فامیلی سەنتەری نووسیوە، تێیدا سوپاسی ھاوکاری کردن و خزمەتەکانی فامیلی سەنتەر دەکات کە پێشەکەشی خانەوادەکەی کردوون.6
No comments:
Post a Comment