Monday, March 28, 2016

پیانۆ کۆنسێرتێک، بۆ منداڵانی ئاوارەکانی شەنگار

كوردى - English 

A Piano concert for (Shangal) Refugee kids
On Tuesday March 15th\2016 at Family Center. We had a great piano concert for two young girls (Sham Shirwan Daloyee and Linda Emad ) that they are two of the very best music students of (Shahram Jasim) at Big Band institute. These two musician girls could play twelve classic Kurdish and universal pieces of music for (Yazidian) kids.

The purpose of the concert was giving hope and some joys to the Kids because they’re living far away from urban and out of all the joys of childhood, they live in an unfinished house. For those all reasons we wanted to have them a different day full of fun and make them forget some of the tragedy they’ve seen and make their innocent minds with beautiful piano tones.
In the concert there were the parents of the musicians and a certain number of people with media. Finally with giving gifts and having a desserts we ended the concert and the kids went back home with happy faces.

We hope to serve more and do more of these kinds of activities in the future. 
كوردى

 ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی   ١٥/ ٣/ ٢٠١٦ لە ناو ئۆفیسی فامیلی سەنتەردا، کۆنسێرتێکی پیانۆ بۆ دوو کچە پیانۆژەن  ( شەم شیروان دەلۆی و  لیندا عیماد)، کە دوو خوێندکاری ئاست بەرزی بەڕێز (مامۆستا شەھرام جەسیم)ن لە  فێرگەی سولی بیک باند، پێشکەشکرا. ئەم دوو کچە بەھرەمەندە توانیان بە   دوازدە پارچە موزیکی کلاسیکی جیھانی  و کوردی لە ئێوارە کۆنسێرتێکداپێشکەشی منداڵانی شەنگار بکەن.0

ئامانجی کۆنسێرتەکە دڵخۆشکردنی منداڵانی ئاوارەی شەنگار بوو، 0 


بەھۆکاری ئەوەی لە  شوێنێکی دورەدەستن و دابڕاودان دەژین، لە ھەموو خۆشییەکانی ژیان و دنیای منداڵیان بەدوورن و بە درێژای ڕۆژ  لە نێو بینایەکی تەواو نەکراودا  ژیان بەسەر دەبەن.  ئێمە ویستمان ڕۆژێکی جیاوازتر لە ڕۆژانی دیکەیان بۆ دروست بکەین و دڵخۆشیان کەین و جارێکی دیکە منداڵانی ئاوارە بە دنیای ھونەری موزیک  ئاشنا بکەین، تا بتوانین کەمێک لە یادەوەرییە ناخۆشەکانی جەنگ و ماڵوێرانیان بە موزیک و ئامێری پیانۆ بیربەرینەوە.0 


کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی دایک و باوکی ژەنیاران و ژمارەیەکی بەرچاو میوان و دەزگای ڕاگەیاندن زیاتر ئێوارە کۆنسێرتەکە ڕازاوەتر بوو. دواتر بەپێشەکەش کردنی دیاری بۆ ھەر دوو ژەنیارەکە و خواردنی شیرینی لە کەشێکی باراناوی سەرنجبەردا، کۆتایی بە کۆنسێرتەکە ھات و  منداڵانی شەنگاریش بە دڵێکی خۆش  بۆ ماڵەکانیان  گەڕێنراوە. بە ھیواین لە ئایندەدا کار و چالاکییەکانمان   بەم  جۆرە کارانە زیاتر فراوان بکەین.0

Tuesday, March 15, 2016

خانەوادەی سەمیر شەنگارى


سەمیری ڕەشۆ یەکێکی دیکەیە لەو خێزانانە ئاوارانەی  کە لە  ڕێکەوتی ٢٠/ ٨  / ٢٠١٤ ەوە ئاشنایان بووین.  سەمیر لە ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (قوچمەجێ)ی شەنگار لە دایک بووە.  خاوەنی  کچ و ٥ کوڕە و (ڕەشۆ حسک ی باوکی و ( ھۆرێ مشکۆ) لەگەڵیاندا دەژین. ئەو لە شەنگار پیشەی باخەوان بووە و لە گوزەرانێکی باشدا ژیاوە. بەڵام  ھۆکاری داگیرکردنی ناوچەکەیان لەلایەن تیرۆرستانەوە،   لە ترسی تیرۆرستانی داعش لەگەڵ مالێ باوکی و براکانی  لە شەنگارە بەرەو سلێمانی ھەڵھاتبوون.
سەرەتایی ئاشنابوونمان بە خانەوادەی سەمیر.....1
ئەوان لە گوندی دەمرکان لە نێو باخچەیەکدا ژیانیان دەبردە سەر، کە تیمی فامیلی 
سەنتەر سەردانی کردن لە بار و دۆخێکی زۆر دژواردا دەژیان، بە جۆرێک ھەندێکیان لە نێو (خێمە)یەکی زۆر خراپدا ژیانیان بەسەردەبرد. ئەوان پێداویستی خواردن، نووستن، ژیانیان ھیچیان لەگەڵ خۆیاندا نەھێنا بوو. ھەر لەو ساتەوە فامیلی سەنتەر بە ھاوکاری دۆستانمان لە کوردستان، چیلی و ئەمریکا سەرجەم پێداویستیەکانی ژیان لە: خواردن، دەرمان، خێمە، زۆپا،  نەوت، بەتانی، جل و بەرگ.... ھتد. ھەفتانە بەدەست دەگاندن سەمیر  ھەمیشە لە کاتی سەردانەکانماندا دەڵێت: بەخوا ئێوە نەبوونایە ئێمە لە ژیاندا نەمابووین"2
ئێستا سەمیر و خانەوادەکەی بەکاری باخەوانییەوە و بە مووچەیەکی کەم و تەنھا پێ نەدانی کرێ نیشتەجێبوون لە نزیک پیرەمەگرون ژیان بەسەر دەبات، فامیلی سەنتەر تا ھەنووکە بە بەردەوامی پێداویستیان بۆ دەبات. لە ڕۆژی ٨/٣/ ٢٠١٦ دا لە سەردانێکی تیمی فامیلی سەنتەر، سەمیر و خانەوادەکەی زۆر سوپاسی دۆستان و ھاوکارانمان لە ئەمریکا و ھەموو کەسانەکردن کە بوونەتە ھۆکاری مانەوەیان لە ژیاندا سەمیر گووتی: " ئەگەر نەشمردینایە، ئەوا دەبوو بەناچاری دەست لە دایک و باوکم بەردەم بۆی بتوانین بژین".3
وێنەی نامەیەک کە سەمیر ڕەشۆ بۆ فامیلی سەنتەری نووسیوە، تێیدا سوپاسی ھاوکاری کردن و  خزمەتەکانی فامیلی سەنتەر دەکات کە پێشەکەشی خانەوادەکەی کردوون.4
فامیلی سەنتەر ئەو ماڵەیە کە ھەمیشە لە خزمەتی ھەموو ئەو کەسانەدایە کە پێویستیان بە ھاوکاری و ھاوسۆزی ھەیە.5











وێنەی نامەیەک کە سەمیر ڕەشۆ بۆ فامیلی سەنتەری نووسیوە، تێیدا سوپاسی ھاوکاری کردن و  خزمەتەکانی فامیلی سەنتەر دەکات کە پێشەکەشی خانەوادەکەی کردوون.6

Sunday, March 13, 2016

ھەماھەنگی و پرۆژەی خزمەتگوزراری لەگەڵ ڕیکخراوی ڕیچ ....


ماوەی زیاتر لە دوومانگە، فامیلی سەنتەری ڕاپەڕین، ھەستاوە بەدابینکردن و ڕیکخستنی ٣ کڵاس بۆ پرۆژەکانی  ڕیکخراوی ( RAEACH)  بۆ ئاوادانکردنەوە، پەردەردە و تەندروستی. 

خولەکان بریتین لە ( درومان، ڕستن و چنین، زمانی ئینگلیزی)، کە پێدانی جیگە و پێداویستی و دۆزینەوەی مامۆستا بۆکارکردن لە ئەستۆی (فامیلی سەنتەر) 
دایە.
لە ئیستادا لەلایەن خاتوو (تاڤگە) سوشیال ئۆفیسەری لە ڕیکخراوی (ڕیچ) سەرپەرشتی کارەکانی ئەم پرۆژە ھاوبەشە دەکرێت.
بە ئومێدی ئەوەی لە ئایندەدا پرۆژە و کارە ھاوبەشەکانی نێوان (فامیلی سەنتەر و ڕیچ لەگەشەو بەردەوامیدا بێت...




بەستەری  فەیسبووکی فامیلی سەنتەر  
 family center rapareen@facebook.com
بەستەری ڕیکخراوی ڕیچ http://www.reach-iraq.org 

Sunday, March 6, 2016

فیراس: بەشداربویەکی سەرکەوتووی کڵاسی ئینگلیزی فامیلی سەنتەر




Kurd - English

(Firas) one off our most successes students.
He is on off the dearest friends of Family center of Rapareen. He is a teacher at one of the kindergartens in a neighborhood of the center.
The first time when he came to the center for participating an English language class was in Summer of 2013.
“The first time when I arrived to the Center I felt so happy due to the very nice welcoming from the staff, and that was the first and mutative reason to continue the learning English” He said.
From 2013 when he started an English class he continually participated in all of the English classes that have been taught at Family Center with many different teachers.
And he also said “I awe all of my teachers for all they taught me, because at first when I started I didn’t know even simple daily language and I really learned many things from them that’s why I have many regards to all of them”.
Now after all the classes Firas participated he can speak pretty well in English.
In additional he said I feel so relaxed and happy when I’m at Family Center because I see my progressing and expanding my abilities. And if one day I don’t go to the Center I miss it .
“Finally I want to say Family Center is my Family and home an I love it” Firas Said.

We as Family Center staff are very glad meeting a wonderful friend like 
Firas and hope him all the best in his life. 

..................................................................................................................................................


فیراس یەکێکە لە ھاوڕێ خۆشەویستەکانی فامیلی سەنتەر.  ئەو لە دایک بووی ١٩٧٩ یە و پیشەی مامۆستایە.  ئەو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ دا  بە مەبەستی بەشداریکردن لەکڵاسی زمانی ئینگلیزی بەڕێز(م. ئەستێر) سەردانی فامیلی سەنتەری کردووە. فیراس  دەڵێت: "من یەکەم جار کە ھاتمە فامیلی سەنتەر زۆر ھەستم بە خۆشحاڵی کرد، چونکە ستافەکە زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێکردین و خزمەتیان دەکردین. ئەوەش ھۆکار بوو  بۆ ئەوەی ھۆگری فامیلی سەنتەر بم".1فیراس لە زۆرینەی خولەکانی زمانی ئینگلیزیدا  لە وانە مامۆستایان: " ئەستێر، جەیکوب، سەرمەند، ڕامی، کامەران، کاتی، نەسن، جەیری" بەشدار بووە.  فیراس دەڵێت: "من خۆم بە قەرزرای سەرجەم مامۆستاکانم دەزانم، چونکە  کاتێ  کە بەشداریم  لە یەکەم خولدا کرد، ھیچم لە زمانی ئینگلیزی نەدەزانی، بەڕاستی من زۆر سوودم لێوەرگرتوون سەرجەم مامۆستاکانم جێگەی ڕێزن".  فیراس لە ئێستادا دەتوانێ بە باشی بە زمانی ئینگلیزی قسەبکات،  زۆر دڵخۆشە بەوەی کە دەتوانێ لەگەڵ ئەو مامۆستا ئەمریکیەکانی بە باشی قسەبکات و یەکێک لە بەشدارە سەرکەوتووەکانی کلاسەکەی. لە کۆتایدا فیراس دەڵێت: "من زۆر ھەست بە ئارامی دەکەم و دڵخۆشم دەکەم، چونکە ھەستەکەم لەم شوێنە بەردەوام مرۆڤ ھەست بەگەشە دەکات  و پەرە بەتواناکانی دەدات. بۆیە ئەو ڕۆژانەی کە نەیەمە فامیلی سەنتەر ھەست بە غەریبی دەکەم، لە کۆتایدا دەڵێم فامیلی سەنتەر ماڵ و دڵی منە چونکە سەرچاوەی ڕۆشنبیرکردنی مرۆڤە".2ئێمە وەک ستافی فامیلی سەنتەر زۆر خۆشحاڵین بە ناسینی فیراس و ھەمیشە ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا...3