
During our visit, we found out that Dakhil Rasho and his family had one week to leave their home. Unfortunately, we are unable to help them pay their rent and encouraged them to look for work.
The pain and sorrow of the Yazidi people will end when the war and, terror ends. Until all the beautiful families can return home and rebuild their lives once again, we will continue to do our best to help and encourage them anyway we can. As always, our center’s dream is for peace, because peace is an important solution in ending war and terror.
Thank God for giving me such a wonderful family like you. I would also like to thank the people from Chile and America who made all of this possible. I am so thankful, and there are no amount of words that can express my gratefulness. May God bless you, and I wish I could return the kindness you have shown me over the years.”
دەربارەی دەخیل ڕەشۆ ئاوارەیەکی شەنگال ٠٠٠٠
دەخیل رەشۆی تەمەن ٤٣ ساڵ ئاوارەیەکی دەستی تیرۆری گوندی دووگوری شەنگالە. ئەو خاوانی حەوت منداڵە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، لە دەست تیرۆرستانی داعش لە گوندەکەیان هەڵهاتووە. ئەو پاش نزیک بوونەوەی چەکدارانی داعش لە گوندەکەیان و پێش حەفتەیەک لە داگیرکاری شەنگال بەرەو شاری سلیمانی ەڵهاتوون. لەو ساتەوە لە دەروەی شاری سلێمانی لە ناوچەی کەنەکەوە لە بەرابەر پێنەدانی کڕیی نیشتجێ بوون، لە باخێکدا کاردەکات.

ئەو لەو کاتەوەی گە گوندەکەیان رەشەکوژی تێدا کراوە، نەگەراوەتەوە بۆ گوندی دووگور، وەک ئەو دەڵی هەست بە ئاسایش ناکات و هێشتا ترس و دڵە راوکێکانی درندەی چەکدارانی داعشی لە بیر نەکردووە٠
خانەوادەی دەخێل یەكیکی دیکەن لەو خێزانە خۆشەویستانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە بوونەتە هاورێ و خۆشەویستی ستافی سەنتەرەکەمان لەو ساتەوە، بە هەموو هێز و توانایەکمانەوە دەمانەوێت لە خەمەکانیان کەمکەینەوە هاوکاریان بین. ئەو دەربارەی سەنتەرەکەمان دەڵیت: "لە راستیدا بێ ئێوە ژیانی ئێمە سەد ئەوەندەی ئێستا سەخت دەبوو، ئێوە کاری باشتان بۆ ئێمە کرد، هێچ کەسێک وەک ئێوە هاوسۆز و هاو خەمان نەبووە، لە رووی پێدانی خۆراکی مانگانەوە هیج کاتێ نەتان هشتووە هەست بە کەم و کوری بکەین، هەروەها زۆرێک لە پێداویستیەکانی وەک؛ جلشۆر، فێنککەرەوە، زۆپا، هیتەر، راخەر، بەتانی، نەوت ... هەر ئێوە بۆ تان دابین کردووین، لە راستیدا من نازانم چۆن سوپاستان بکەم؟ تەنانەت بەجۆرێک هاوسۆزمان بوون، منداڵەکانم هەر بە بینینتان دڵخۆش دەبن، بۆیە سوپاسی بێ پایانم بۆ سەرجەم ستافی سەنتەرەکەتان و ئەو کەسانەی کە لە ووڵاتی ئەمریکا و چیلی هاوکاریتان دەکەن، تا خزمەتی ئێمەی پێ بکەن، هێندە دەڵێم: خودا ئاگاداری ئێوەبێ، ئێوە وەک خوشک و برای ئێمە هاوسۆز و هاوخەمی ئێمەن". لە کاتی سەردانکردنی خێزانی (دەخیل)دا نیگەران بووین بەوەی کە پێویست بوو، تا حەفتەیەکی دیکە لەو جێگایە بگوازێتەوە، چونکە خاوەن شوێنەکە پێویستی بە جێگاکەیان بوو، دڵتەنگیان بۆ نەبوونی جێگایەک زۆر لە دڵەڕاوکیدا بوون، بە داخەوە بە هۆی ئەوی لە لیستی هاوکاری و پرۆگرامەکانی ئێمەدا پێدانی کرێی خانوو رێگەپیدراو نییە نەمان دەتوانی، بەڵێن بدەین، بەڵام هانمان دان لەگەران بە دوای کارداو ئێمەش لە رێگای خۆمانەوە هاوکاریان دەبین پشتیوانیان دەکەین. ژان و ئازارەکانی شەنگالییەکان تەنها بەوە کۆتای دێت، کۆتای بە جەنگ بیت، کۆتا بە تیرۆر بێت، تا ئەم ئازیزانەمان بۆ مەنزڵگەکانی خۆیان بگەرینەوە و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەنەوە. وەک هەمیشە خەونی سەنتەرەکەمان ئەوەیە، کە ئاشتی باڵی بەسەر زەویدا بکێشی و چونکە تەنها چارەسەری هەموو گرفتەکانی زەوی خۆشەویستی و ئاشتییە٠
No comments:
Post a Comment