Wednesday, July 20, 2016

School Program: School tutoring program for twelfth grade

 kurdish - English

School Program:
School tutoring program for twelfth grade 



The Family Center of Rapareen is now running a school tutoring program with the local schools. Tutors are available for Physics, Math, Chemistry, Arabic and English classes for twelfth grade students.
The course is designed to help students graduate with high marks.
We have 255 participants mostly from Shaista High School with some from other nearby high schools. The classes are being taught by teachers from Shaista and Sarchnar High Schools.
With the current economic downturn, fewer families can afford private tutors for their children.  At the same time the importance of completing 12th grade with high marks has never been greater.  For these reasons the Family Center decided to help the students by sponsoring this program at our center.  The Family Center is very happy to be able to help so many students to reach their goals.
It’s also important to thank all of the teachers for their participation in this particularly given their current financial situation. 
Again we would like to say that the Family Center is here for all. We support as many ideas to serve humanity as is possible for us. It is our wish to help build a nicer and brighter future for all of humanity.



پرۆگرامی قوتابخانە:
خولی بەهێزکردنی قۆناغی دوانزە لە فامیلی سەنتەر

لە ئێستادا، لە فامیلی سەنتەر خولەکەکانی پرۆگرامی قوتابخانە بەرێوەدەچێت، کە تایبەتە بە خولی به‌هێزكردن وانەکانی: ‌ [بیركاری، كیمیا، فیزیا، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی قۆناغی دوازده‌ی ئامادەیی. خولەکە تایبەت بە ئەو خوێندکارانەیە، کە ئارەزومەندن و دەیانەوێت ئەم قۆناغە گرنگەی خوێندنیان  بە نمرەی بەرزەوە سەرکەوتنی تیدا بە دەستبهێنن.
 ژمارەی بەشدارانی ئەم خولە ٢٥٥ خوێندکارە، کە له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاماده‌یی شایسته‌ و سه‌رچناره‌ ده‌گوترێنه‌وه‌. زۆرینه‌‌ی به‌شداربوانی خوله‌كه‌ له‌ خوێندكارانی ئاماده‌یی شایسته‌ کچان پێكدێت. هاوكات ژمارەیەک لە خوێندکارانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیکەی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین و ناو شاری سلێمانی له‌ خوله‌كه‌دا به‌شدارن.

ئاشکراییە بە هۆکاری تێکچونی باری دارایی کوردستان، گرانی وەرگرتنی کۆرسی تایبەت بۆ ئەم وانانە، لە ئێستادا خوێندکاران ناتوانن مامۆستای تایبەت بگرن و خۆیان لەو وانانە بەهێزکەن، کە بریار لە داهاتووی خوێندن و ماندوو بوونی چەند ساڵەی رابردووییان دەدات.
هەر بۆییە سەنتەرەکەمان بە بەریوەچوونی ئەم پرۆگرامە لە ناو سەنتەرەکەماندا زۆر شادمانە و خۆشحالە، کە بۆتە دەرگاییەکی پر هیوا بۆ ئەم ژمارە زۆرە لە خویندکاران و سەرفرازین کە دەتوانین لە پەرەپێدانی تواناکانیان و لە بەدەستهینانی خەونە گەورەکەی ئەم قۆناغەدا هاوکاریانین.
لێرەدا جێێ ئاماژەیە، سوپاسی مامۆستایانی بەشداربووی
خولەکە بکەین، کە بە گیانێکی خۆبەخشانەوە توانیان هاوکارمان بن، کە بە رەچاوکردنی ئەو بار و گوزەرانە نالەبارەی لە کوردستان هەیە، خوێندکاران بە کەمترین تێچوون و بە وەرگرتنی زۆرترین زانیاری سودمەند ببن. هەروەها بەم هەوڵەیان دەتوانن لەم قۆناغە چارەنوس سازەدا و بۆ بە دەستهێنانی ئاماجە گەورەکانیان هاوکار و پشتیوانی ئەم ٢٥٥ خوێندکارە ئازیزەبن لێرەوە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە [فامیلی سەنتەر ماڵیكە  بۆ هەموان]،  سەنتەرەکەمان هەمیشە پشتوانی هەموو هەوڵیكە، کە خزمەت بە خەڵکی بکات، تا بە هەموومان ئایندەیەکی  جوانتر و باشتر بۆ مرۆڤاییەتی بنیات بنێین.٠

No comments:

Post a Comment