Sunday, February 28, 2016

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ خاتوو (پەری عومەر)، مامۆستای درومان لە فامیلی سەنتەر

   

ناوی تەواو /پەری عمرمحمد قادر 
لە دایک بووی/ ١٦/٤/١٩٧١
بروانامە/ ئامادەیی  


چۆن فیری ھونەری بەرگدروو بووییت؟
و/

چەند ھۆکاریک پالنەر بوو  بۆئەوەی ئەم پیشەیە ھەلبژێرم :ـ
١/ خراپی باری گوزەرانی خیزانەکەمـ، بە ھۆی ئەوەی باوکم شە ھیدبوو، منیش مندالی یەکەم و گەورەی خیزانەکەم بووم ، بۆیە لە تەمەنیکی مندالیمەوە ھەستم بە بەرپرسیاریتی کردوە و بۆ ھاوکاری کردنی دایکم، کە کاری خەیاتی دە زانی و کردبووی بەپشەیەک  بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانمان  
٢/ پیشە یەکە بە تیچویەکی کەم و لە ماڵە کەی خومدا دەمتوانی ئەنجامی بدە م 
٣/ لە توانامدا ھە بوو، خولیای فێربوونی بووم توانیم لە دایکمەوە فیرببم.

کەی دەستت بە کارکردن لە فامیلی سەتنتەر کرد ؟ چۆن؟
و/ لە سالی ٢٠٠٨ بە ھۆی خاتوو (بیلین)خیزانی کاک ھیبەر، ئەو کات من لە دوکانی تا یبەت بە خوم کارم دەکرد، بەریزی ھاتە لام چەند کاریکی دروومانم بۆ کرد، ئەویش بە دلی بوو ھە ر بۆیە داوای لێکردم لە فامیلی سە نتەر کار بکەم منیش بە خوشحالیەوە قبولم کرد. 

تا ئێستا چەند خولت کردۆتەوە ؟ ژمارەی بە شداربووان چەند بووە؟ ئایا پە یوەندیت لەگەل ئەو خوێندکارانە ھەیە کە لە سەر دەستی توفیربوون ؟

و/بە ھاوکاری رێکخراوی (ریج) لە سالانی (٢٠٠٦/٢٠٠٧)لە کۆمە لگەی (باریکە) خوولم ھەبوە 
بە ھاوکاری (فامیلی سەنتەری ڕاپەڕین) بەردەوام بووم لە کردنەوەی خوولدا،
لە سالی ٢٠١٣/٢٠١٤ وەک وانەبیژی وانەی کرداری لە (ئامادەیی پیشە سازی نموونەی سلیمانی کجان )لە بە شی دیزاین و درومان کارم کردوە ولە ئیستاشدا بە ھاوکاری ھەردوو رێکخراوی ناوبراو بەردەوامم. 
ژمارەی بە شداربوانم زیاتر لە (٩٠٠) کەسە بووە، پەیوەندی بەردەوامم ھەیە لە گەل فێرخوازەکانمدا  لە ڕووی ھاوریەتیی و 
 پیشەکەشمەوە.
ئایا خویندکارت ھەیە ئێستا بەرگدروو بووبیتە ھۆی پەیدا کردنی بژیوی ژیانی؟

بە دلنیاییەوە بە خوشحالیەوە لە دەرەوەو ناوەوەی شاری سلیمانیدا، ئێستا خاوەن پیشەی سەربەخۆی خویانن و لەروی مادی و معنوی بە ووتەی خۆیانن، تا ئاستیکی زور باش سودمەند بوون.

ھەستت جونە کە لەکەل فامیلی سە نتەر کار دە کەیت ؟
زور ئاسودەو خوشحالم بە کارکردنم لە فامیلی سە نتەر، ھەربۆیە توانیومە بەردەوام بم، تا کە کیشەم ئەوەیە وەک پیویست زمانی ئینگلیزی  نازانم، تا لەگەڵ ھاوڕێیانی دیکەم پێی بدوێم.


دوای ئەوەی ھەر خولیکت بە سەرکەوتووی تەواو دەکەیت ھەستت چۆنە ؟
و/ زۆر دلخوش دەبم   کاتیک کە دلنیا دەبم لەوەی توانیومە سوود بە کەسانی دیکە بگەیە نم و ھەول و ماندوو بوونم جێی خوی گرتوەو بە فیرۆ نەچووە.

بە ناوی فامیلی سەنتەرەوە ھیوای سەرکەوتن بۆ پەری خان دەخوازین....


د 

No comments:

Post a Comment