Wednesday, October 14, 2015

خولی موزیک

  لە فامیلی سەنتەری ڕاپەڕین خولی موزیک بۆ سەرجەم ئاستەکان بەردەوامی ھەیە. فێرخواز دەتوانێت بە باشی ئامانجەکانی بەدەست بھێنێت، وانەکانی تیوری و پراکتیکی لەلایەن مامۆستایانی ئەکادیمیەوە دەگوترێنەوە.1

ئامێر ڤایۆلین*  کلاسی تایبەتی بەڕیز: دکتۆر عەبدوڵا جەمال سەگرمە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە موزیکدان و سەرۆکی بەشی موزیکی سکوڵی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی. ئەم کلاسە تەنھا لە ڕۆژانی ھەینیدایە، کە کۆمەڵیک فیرخواز نزیکەی دوو ساڵە بەشدارن تێیدا، لە ئیستادا فێرخوازان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا دەتوانن موزیک بژەنن.
1





 
 
* ئامێری ڤایۆلین
خولی وەرزی ئامێری ڤایۆلین لە لایەن مامۆستا: توانا حەمە، خاوەنی  بڕوانامەی دبلۆم و بەکالۆریوس لە موزیکدا، بەڕێوە دەچێت، لەم خولەدا دەیان فێرخواز ئاشنای تیورەکان و پراکتیکی ژەنینی ڤایۆلین دەبن، ئەو خویندکارانەی دەیانەوێت بەردەوام بن، دەتوانن لە ماوەی کەمتر لە ساڵیکدا بگەنە ئاستێکی زۆر باش لە ژەنینی ئامێرەکەدا. ئەو میتودانەی کە بەکاردێن، باشترین میتۆدی ئەم سەردەمەن کە لە زانکۆ و لە قوتابخانە موزیکیەکانی ئەمرکادا، بەکاردێن. ئەمەش ھاندەرێکە بۆ زووتر  فێربووون و گەشە سەندن

Wednesday, October 7, 2015

فێربوونی زمانی ئینگلیزی

  

  خولی بەردەوامی فێربوونی زمانی ئینگلیزی
 بۆ سەرجەم ئاستەکان، لە لایەن مامۆستای بیانی و کوردەوە، وانەکان بە باشترین پرۆگرامی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەگوترێنەوە

ئەم خولانە لەلایەن مامۆستای بیانی و لۆکاڵییەوە دەگوترێنەوە، کە سەرجەمیان شارەزایی و تەواویان  لە شێوازی گوتنەوەی وانەکانی فیرکردنی زمانی ئینگلیزیدا ھەیە.١
 :ئەو میتودانەی کە بە کاردێت بریتین لە
enter change &  oxford
بۆ سەرجەم ئاستەکانی، پۆلەکانمان بە شێوەی ئاستی تەمەن ڕیکخراوە.تەواوکردنی خولەکان بڕوانامەی فامیلی سەنتەرتان پێدەدرێت.٤





خولی دروومان

 خولی دروومان

خولی بەردەوامی  دروومان بۆ خانمان، بە سەرپەرشتی   خاتوو ( پەری) و خاتوو (نیان.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان خانم زۆر بەسەرکەوتووی خولەکانیان تەواوکردووە. لە مانگی یەکەمی خولەکەدا، بە سەرەتاکانی دوورمان ئاشنا دەکرێ دواتر لە مانگی دووەمدا بە تەواوەتی فێری شێوازی بڕین و درومان دەکرێت و لە کۆتایدا بڕوانامەی فامیلی سەنتەر بە بەشداربووە سەرکەوتووە کان دەبەخشرێت. 4