کوردی - English


The neighborhood
knows that the center wants to keep the area clean, maintain the
property and be a safe place for families to use.
With a big
smile, Nazm said, “I love my job and I would like to continue working
with the Family Center as long as they continue to do a good work. I am
proud and honored to be a part of the center that is why I would never
want to leave the center or quit my job. I would like to thank all the
people who live in and outside of Kurdistan, who support this great
work. All I can say to the Family Center: please keep the good work
going!.
We at the Family center are happy to have a loyal guard
like Nazm work here. We are honored to have friends like him. We wish
Nazm and his family the best.
کارمەندێکی
دڵسۆزی سەنتەرەکەمان
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ (نازم کاکە حەمە)

نازم کاکە حەمە
سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ ستافەکەیدا و ئاستەنگەکانی کارکردنی دەڵێت: "بە درێژای
نزیکەی سێ ساڵ کاردن، هیچ کاتێک هەستم بە گرفت و ئاستەنگ لەگەڵ ستافەکەدا نەکردووە،
زیاتر هەموومان لە خێزانێک دەچین و پشتیوانی یەکدی دەکەین. بە هۆکاری ئەوەی خەڵکی
ناوچەکە، سەنتەرەکەیان خۆش دەوێت زۆر بە کەمی توشی گرفت دەبین، تاکە گرفتێک کە
هەمان بێت، ئەوەیە زۆر جار هەندێک منداڵ لەکاتی یاریکردندا، بە نەزانی
ئەگەر بیانەوێت زیان بە پارکەمان بگەیەنن، تەنها پێویستە ئاگاداریان بکەینەوە،
بەڵام بە خۆشحاڵییەوە کەمترین جار تووشی ئەوە دەبین، زۆر جار خۆمان رێنوینی منداڵەکان
دەکەین، کە باخەکە بپارێزن چونکە موڵکی ئەوانە و شوێنی یاریکردن و ساتەخۆشەکانیانە،
ئەوانیش تێدەگەن و خۆشیان زۆر جار ئاگادارمان دەکەنەوە ئەگەر کێشەیەک روویدا بێت،
کە ئەمەش خۆی جێگەی خۆشحال و سەربەرزی سەنتەرەکەمانە".
ئەو لە کۆتای
قسەکانیدا بە ڕوویەکی خۆشەوە ووتی: "من کارەکەمم زۆر خۆش دەوێت، حەزدەکەم تا
فامیلی سەنتەر بمێنی بەردەوام بم لەکار کردن، چونکە ئەو شانازییەی کە بۆ کارە
باشەکانی پێ دەبڕێت، منیش خۆم بە خاوەنی بەشێکی دەزانم، بۆیە هیچ کاتێ بیرم لەوە
نەکردۆتەوە کارەکەم بگۆڕم، حەزدەکەم بۆ هەمیشە لەگەل ئەم ستافە خۆشەویستە
بمێنمەوە. لە کۆتایدا سوپاسی ئێوە دەکەم کە منتان بەسەرکردەوە و گرنگیمان پێدەدەن.
هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی ستافی سەنتەرەکەمان لە دەرەو ناوەوەی کوردستان دەخوازم، ئاواتەخوازم
سەنتەرەکەمان لە بواری خزمەت کردن لە بوارەکانی فێرکردن و هاوکاری مرۆی
و ئاوارەکانیشدا بەردەوام بێت و رۆژ بە ڕۆژ گەشە بکات و هەمیشە لە پێشەنگیدا بێت".
لە کۆتایدا وەک دەستەی کارگێری فامیلی سەنتەر زۆر
خۆشحاڵین بە کارکردنی بەرێزیان و دڵسۆزیان بۆ سەنتەرەکەیان، ئێمە بە کەسانی وەک
بەرێز (نازم حەمە کاکە) سەربەرزین و بەوانەوە سەنتەرەکەمان مانای هەیە. هەست بە
شانازی دەکەین، کە کەسانی وەک ئەو پشتیوانی و هاوکاری تەواومان دەکەن، تا زۆرترین
خزمەت پێشکەش بکەین، لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، سوپاسی ووشە
جوان و لێدوانەکەی بۆ بڵۆگەرەکامان دەکەین و هیوای سەرکەوتن لە گشت بوارەکانی
ژیاندا بۆ دەخوازین.