Sunday, November 8, 2015

خولی سەرتاشین


خولی سەرتاشین بە شێوازی سەردەمیانە، لە سەنتەرەکەمان بەردەوامی ھەیە، کە لەلایەن مامۆستا (پێشڕەو)  بە شێوەی تیوری و پراکتیکی وانەکان و شیوازەکانی سەرتاشین دەڵێتەوە. لەم خولەدا و لە ساڵی ڕابردوودا دەیان گەنج فێری ھونەری سەرتاشین بوون و ئێستا وەک پیشەیەک بژێوی ژیانیانی پێ پەیدا ئەکەن.1

خولی کۆمپیوتەر


 لە سەنتەرەکەماندا خولی کۆمپیتەر بۆ سەرجەم پرۆگرامەکان : ئۆفیس، فۆڕمات، مۆنتاژ ....ھتد ئەم خولانە لە لایەن مامۆستای پسپۆڕەوە (م. دیارعومەر ) بەڕیوە دەچێت، لە دوای کۆتای ھاتنی خولەکان بڕوانامەی سەنتەرەکەمانیان پێدەدرێت. لەماوەی ڕبردوودا دەیان فێرخواز سوودمەندی ئەم خولانە بوون.1

Monday, November 2, 2015

خولی نیگارکێشان



خولی نیگارکێشانی سەنتەرەکەمان لە لایەن مامۆستای بە ئەزموون ( ھاوناز جەلال)ەوە بە ڕِیوە دەچێت، ناوبراو دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانیە، چەند ساڵێکە لە بواری وانە ووتەنەوەی ھونەری شێوەکاری منداڵان کاردەکات.
لە ئێساتدا ئەم خولە بەردەوامی ھەیە و دەیان منداڵان فێری ھونەرەکانی ڕەنگ و نیگارکێشان دەبن، کە دواتر سەرجەم وینەکان دەبنە بەشێک لە کەلتوری سەنتەرەکەمان و ھەڵدەواسرێن، لەم خولانەدا دەیان منداڵ بەسەرکەوتوانە خولەکانیان تەواو کردووە، سوود مەند بوون.
1

ئیرۆبیک بۆ دابەزاندنی کێشی خانمان


ئەو خانمانەی کە دەیانەویت، کێشی خۆیان دا ببەزێنن، بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و گونجاو دەتوانن سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن. بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن ڕاھێنەر (تارا لەتیف) خاوەنی نازناوی پاڵەوانی عیراقی (٢٠٠٣ - ٢٠٠٩) بۆ تایکواندۆ لە سەر دەستی مامۆستای کۆری (مستەر لی پشتوێنی ( ڕەشی دان دووی) نیودەوڵەتی بەدەستھێناوە.  لە سەردەستی  ڕاھینەری  ئیرانی (فەڕەح)  لە بواری (ئیرۆبیک)دا بۆ ماوەی پتر لە ساڵیک ڕاھێنانی کردووە و فێری ئەم ھونەرە وەرزشییە بووە. لە ئیرۆبیکدا بە ماوەیەکی زۆر کورت دەتوانیت کیشی خۆت دابەزێنی، خیرای دابەزانن لەمجۆرە وەرزشەدا جیگەی سەر سوڕمانە و کاتێکی زۆر کەمی دەوێت. لە کاتی ھەبوون و بەڕیوەچوونی ئەم خولەدا کارەکانی سەنتەرەکەمان بەجۆرێک ڕیکخستووە کە تەنھا خانمان سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کەشێکی فەراھەم و شیاو بۆ خانمان بڕەخسێنن.
1