Sunday, December 13, 2015

ھاوکاری کردنی ئاوارەکانی شەنگال و سوریا و ھاوڵاتیانی بەر ڕەگەز عەرەبی خواروی عێراق


Assistance program for
 Refugee and IDPs from Syria, Shangal and Southern cities in Iraq
At the beginning of ISIS war Family Center has started to collect supplies and food for the displaced families.
They were in a really bad situation that was the main reason we felt responsibility to work on that project.
From that moment each day by day we tried to provide more and more helps for those nine groups of families we help.

First group: Demrkan village - Arbat - Sulaimanyah
In August-20th-2014 the first group we helped contained of 14 families.
These families were in a bad condition living in a place where they raising chickens in Demrkan village.
As mentioned they were in a very bad condition and even one kid (Ramin) was going to die and we helped his family to go to hospital and Family center paid the hospital expenses. And now these families are divided into some groups around Sulaimanyah.


لە دەسپێکی جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعشەوە، سەنتەرەکەمان ھەستا بە کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ ئەو خێزانانەی، کە لە ماڵ و گوزەرانی خۆیان ھەڵھاتوون، ئەوانە لە دۆخێکی پڕ تراژیدیدا بوون.
ھەر بۆیە سەنتەرەکەمان بە ئەرکی خۆی زانی کار لەم پێناوەدا بکات، سەرە ڕایی بوونی کار و باری سەنتەرەکەمان، ئەم ئەرکەشی لە ئەستۆ گرت.1
لەو ساتەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ھاوکارییەکانمان لە گەشەسەندندایە بۆ ئەو نۆ گروپە خێزانەی کە فامیلی سەنتەر سەرجەم پێداویستیەکانی
لە ئەستۆ گرتوون.1




...گروپی یەکەم: گوندی دەمرکان - عەربەت- سلێمانی 


لە ڕێکەوتی ٢٠/ ٨/ ٢٠١٤ یەکەم گروپ کە کارمان لە گەڵکردن پێک ھاتبوون لە چواردە خێزان، لە دەواجنێکی مریشک بە خێوکردندا لە لە گوندی دەمرکان بوون.

ئەم خێزانانە لە بارو دۆخێکی زۆر خراپدا بوون، تەنانەت منداڵێک بە ناوی (ڕامین) لە گیاندان و مردندا بوو. ھەر زوو فامیلی سەنتەر و ستافەکەی دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی ھاوکاری و پیتاک و بە درێژای سەرەتایی شەڕی داعش تا ئێستا لە خزمەتکردنی بەردەوامی ئەم خێزانانەدایە. بەڵام ئێستا ئەم خێزانانە   بەسەر چەند ناوچەیەکی دەرەوی شاری سلێمانی دابەش بوون.

Sunday, November 8, 2015

خولی سەرتاشین


خولی سەرتاشین بە شێوازی سەردەمیانە، لە سەنتەرەکەمان بەردەوامی ھەیە، کە لەلایەن مامۆستا (پێشڕەو)  بە شێوەی تیوری و پراکتیکی وانەکان و شیوازەکانی سەرتاشین دەڵێتەوە. لەم خولەدا و لە ساڵی ڕابردوودا دەیان گەنج فێری ھونەری سەرتاشین بوون و ئێستا وەک پیشەیەک بژێوی ژیانیانی پێ پەیدا ئەکەن.1

خولی کۆمپیوتەر


 لە سەنتەرەکەماندا خولی کۆمپیتەر بۆ سەرجەم پرۆگرامەکان : ئۆفیس، فۆڕمات، مۆنتاژ ....ھتد ئەم خولانە لە لایەن مامۆستای پسپۆڕەوە (م. دیارعومەر ) بەڕیوە دەچێت، لە دوای کۆتای ھاتنی خولەکان بڕوانامەی سەنتەرەکەمانیان پێدەدرێت. لەماوەی ڕبردوودا دەیان فێرخواز سوودمەندی ئەم خولانە بوون.1

Monday, November 2, 2015

خولی نیگارکێشان



خولی نیگارکێشانی سەنتەرەکەمان لە لایەن مامۆستای بە ئەزموون ( ھاوناز جەلال)ەوە بە ڕِیوە دەچێت، ناوبراو دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانیە، چەند ساڵێکە لە بواری وانە ووتەنەوەی ھونەری شێوەکاری منداڵان کاردەکات.
لە ئێساتدا ئەم خولە بەردەوامی ھەیە و دەیان منداڵان فێری ھونەرەکانی ڕەنگ و نیگارکێشان دەبن، کە دواتر سەرجەم وینەکان دەبنە بەشێک لە کەلتوری سەنتەرەکەمان و ھەڵدەواسرێن، لەم خولانەدا دەیان منداڵ بەسەرکەوتوانە خولەکانیان تەواو کردووە، سوود مەند بوون.
1

ئیرۆبیک بۆ دابەزاندنی کێشی خانمان


ئەو خانمانەی کە دەیانەویت، کێشی خۆیان دا ببەزێنن، بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و گونجاو دەتوانن سەردانی سەنتەرەکەمان بکەن. بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن ڕاھێنەر (تارا لەتیف) خاوەنی نازناوی پاڵەوانی عیراقی (٢٠٠٣ - ٢٠٠٩) بۆ تایکواندۆ لە سەر دەستی مامۆستای کۆری (مستەر لی پشتوێنی ( ڕەشی دان دووی) نیودەوڵەتی بەدەستھێناوە.  لە سەردەستی  ڕاھینەری  ئیرانی (فەڕەح)  لە بواری (ئیرۆبیک)دا بۆ ماوەی پتر لە ساڵیک ڕاھێنانی کردووە و فێری ئەم ھونەرە وەرزشییە بووە. لە ئیرۆبیکدا بە ماوەیەکی زۆر کورت دەتوانیت کیشی خۆت دابەزێنی، خیرای دابەزانن لەمجۆرە وەرزشەدا جیگەی سەر سوڕمانە و کاتێکی زۆر کەمی دەوێت. لە کاتی ھەبوون و بەڕیوەچوونی ئەم خولەدا کارەکانی سەنتەرەکەمان بەجۆرێک ڕیکخستووە کە تەنھا خانمان سەردانی سەنتەرەکەمان دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کەشێکی فەراھەم و شیاو بۆ خانمان بڕەخسێنن.
1